کوردستان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئیمارات

11-06-2021
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئیمارات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەبوزەبیی ئیمارات و لە فڕۆکەخانەی بەتین بە دانانی ئاڵای کوردستان پێشوازی لێکرا.

نێچیرڤان بارزانی لە میانی سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیمارات کۆدەبێتەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەبوزەبی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن. سبەی شەممەش لەگەڵ محەممەد بن زاید، جێنشینی ئەبوزەبی کۆدەبێتەوە.

سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش هەر لەسەر داوای محەممەد بن زاید بووە.