کوردستان

مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە یۆنان

10-06-2021
مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە یۆنان
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی ، گەیشتە ئەسنیای پایتەختی یۆنان.
سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەدا ، لە گەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان کۆدەبێتەوە وگفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنه كانى ناوچەکە و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان ، بە تایبەتی دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری و وەبەرھێنانی یۆنانی لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت.