کوردستان

لە هەولێر پیاوێک کوڕەکەی خۆی کوشت

24-04-2021
لە هەولێر پیاوێک کوڕەکەی خۆی کوشت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی مەنتکاوەی شاری هەولێر، ڕووداوێکی کوشتن ڕووی دا، کە کەسێک بەناوی (سۆران.م.ص) تەمەن ٣١ سال لەلایەن باوکیەوە کوژرا.
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دەستبەجێ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە، دواتر زانیاریی وردتر لەوبارەیەوە دەخەینە ڕوو.