کوردستان

پۆلیسی هەولێر ئۆپەراسیۆنێکی بۆ دەستبەسەرداگرتنی نێرگەلە دەستپێکرد

24-04-2021
پۆلیسی هەولێر ئۆپەراسیۆنێکی بۆ دەستبەسەرداگرتنی نێرگەلە دەستپێکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەشی پۆلیسی شارەوانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکان و لیژنەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، لە هەڵمەتێكی تردا دەستیان بەسەر چەندین نێرگەلەدا گرت، کە لە پارک و شوێنە گشتییەکان لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەکاردەهێنران.

پۆلیسی هەولێر دەڵێ" مەبەست لەنەھێشتنی ئەم دیاردەیە پاراستنی ئەم شوێنانەیە لە شێواندن و لەناوچوون ، لەلایەکی تریشەوە ، ئەم دیاردەیە بووەتە ھۆی بێزارکردنی ئەو خێزانانەی بۆ کات بەسەربردن ڕوو لەم شوێنانە دەکەن".