کوردستان

ڕوونکردنەوەی پۆلیسی ھەولێر لەسەر شەڕەتەقەکەی دریم ستی

23-04-2021
ڕوونکردنەوەی پۆلیسی ھەولێر لەسەر شەڕەتەقەکەی دریم ستی
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە رووداوی تەقەکردنەکەی دریم سیتی شاری هەولێر هیچ کەسێک بریندار نەبووە و نەکوژراوە.

موقەدەم هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، شەڕە تەقە لەنێوان چەند گەنجێک لە دریم سیتی شاری هەولێر روویدا، بەڵام سوپاس بۆ خوا ڕووداوەکە کوژراو و برینداری لێنەکەوتەوە.

وتەبیژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد،  چەند میدیایەک، گرتەی ڤیدیۆی تەقەکردنەکەیان بڵاو کردەوە، وایان خستەڕوو کە لە ڕووداوەکە دووکەس کوژراوە، بەڵام ئەمە دوورە لە راستی و ھیچ کەسێک بریندار نەبووە و نەکوژراوە.

هۆگر عەزیز وتیشی، رووداوەکە لەسەر دەماقەڵەی نێوان چەند کەسێک بووە، سکاڵاش تۆمارکراوە و پۆلیسی هەولێر ئەو کەسانە دەستگیردەکات کە لە تەقەکردنەکەدا بەشدار بوون.