کوردستان

لە نەورۆزدا چوونی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل بۆ سەیرانگاکان قەدەغەکرا

20-03-2021
لە نەورۆزدا چوونی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل بۆ سەیرانگاکان قەدەغەکرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا چوونی ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ ناوچە گەشتیاریەکان قەدەغەکرا.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا کاتژمێر 12:00ی شەو تا 5:00ی بەیانی ڕێگە بە هاتوچۆکردنی بارهەڵگر دەدرێت، هەروەها ڕێگە بە ماتۆڕسکیلی دوو تایە و سێ تایەش نادرێ بچنە سەیرانگاکان.