کوردستان

ھەولێر.. گوێبیستی چەند تەقینەوەیەک دەبن

18-03-2021
ھەولێر.. گوێبیستی چەند تەقینەوەیەک دەبن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: "لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ تاوەکو 3:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ گوێبیستی چەند دەنگێکی گەورە دەبن''.

وتەبێژی پۆلیس وتی: ''ھێزەکانی ھاوپەیمانان چەند تەقەمەنیەکی ماوە بەسەرچووی سەربازیی لەناو دەبەن، بۆیە تکا دەکەین تووشی ھیچ دڵەڕاوکێیەک نەبن''.