کوردستان

چەند کەسێک بە تۆمەتی هاوکاریکردنی مووشەک هاوێژەکان دەستگیرکران

16-02-2021
چەند کەسێک بە تۆمەتی هاوکاریکردنی مووشەک هاوێژەکان دەستگیرکران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو، چەند مووشەکێک ئاراستەی هەولێر کران، بەیانی ئەمڕۆ چەند کەسێک بە تۆمەتی هاوکاریکردنی مووشەک هاوێژەکان دەستگیرکران.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسانە لەلایەن ئاسایش و دژەتیرۆرەوە دەستگیرکراون و یەکێکیان کادری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانە. بەڵام تا ئێستا ئەوە بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە.