کوردستان

ئەمریکا: زۆر تووڕەین لە بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکان

16-02-2021
ئەمریکا: زۆر تووڕەین لە بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکان
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، زۆر توڕەین لە بەرامبەر ئەو هێرشە موشەکیانەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامدران.

ئاماژە بەوەش دەکات، ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بە گیان لەدەستدانی بەڵێندەرێکی مەدەنی و برینداربوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەن کە لە ناویاندا سەربازێکی ئەمریکی و ژمارەیەک بەڵێندەری ئەمریکی هەن.

وەزارەتی دەرەوە لە زاری ئەنتۆنی بلینکنەوە دەشڵێ: پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئازیزانی ئەو بەڵێندەرە مەدەنیە دەکەین کە لە هێرشەکەدا گیانی سپارد و هەروەها ئەو عێراقیانە و کەسوکاریان کە بەهۆی ئەم کردە توندوتیژیە بێبەزەییانەوە ئازاردەچێژن. پەیوەندیم بە مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کردووە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ڕوداوەکە و پەیماندان بە پشتیوانیمان بۆ هەموو ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە و لێپێچینەوە لەوانەی بەرپرسیارن.