کوردستان

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندی بە مەسروور بارزانییەوە کرد

15-02-2021
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندی بە مەسروور بارزانییەوە کرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

کەمێک پێش ئێستا و لە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هێرشە موشەکییەکەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر کرا و
هەردوولا، هاوخەمییان بۆ قوربانییەکانی هێرشەکە دەربڕی .
سەرۆکی حکومەت بە هێرشێکی ترسنۆکانەی ناو برد و داوای لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد ، پشتگیریی لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بکات بۆ دیاریکردن و دادگاییکردنی بکەرانی ئەم هێرشە. . لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون کە لە پەیوەندی بەردەوامدا بن.
لە پەیوەندییەکەدا ، هەروەها دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی عێراق تاووتوێ کرا.