کوردستان

لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی رفاندنی دوو ژن دەستگیرکرا

14-02-2021
لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی رفاندنی دوو ژن دەستگیرکرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کەبەزەبری چەک دوو ژنی فڕاندبوو ، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە تۆمەتبارێک لە گەڕەکی قولەڕەیسی شاری سلێمانی دەستگیرکرا کەچوبوە سەر ماڵێک و بەزەبری چەک دوو ژنی فڕاندبوو.

دوای ئەوەی دایکێک سکاڵای تۆمارکرد لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین کە کەسێک هاتۆتە سەر ماڵەکەی،  بەزەبری چەک دوو کچەکەی فڕاندوە ، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردو دوای گەڕان و پشکنین توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.

لە ئێستادا تۆمەتبار (پ. ع. ا) بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە ، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر چەکێکی جۆری کڵانشیکۆف و ئۆتۆمبێلەکەیدا.