کوردستان

زانیاریی.. کێن ئەوانەی ناتوانن شۆفێری تاکسی بکەن؟

02-02-2021
زانیاریی.. کێن ئەوانەی ناتوانن شۆفێری تاکسی بکەن؟
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ زانیارییەکانی لەبارەی ئەو کەسانەی کە مافی لێخوڕینی تاکسییان نییە بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەڵێ"بەپێی بڕیاری ڕێکخستنەوەی کاری تاکسی هەموو خانەنشینانی سەربازی وپێشمەرگە ومەدەنی دەتوانن کاری تاکسی بکەن وە ڕێکارەکان بۆیان دەکرێت بێ هیچ کێشەیەک. بەڵام هێزی پێشمەرگەو سەرجەم هێزە ئەمنیەکان وفەرمانبەرانی مەدەنی تاکو پلە 7ناتوانن کاری تاکسی بکەن بەهیچ شێوەیەک
واتاکەسێک کەفەرمانبەر بێت وپلەی وەزیفی 7بێت یان 8بێت یان 9و10بێت دەتوانێت کاربکات وەکو شوفێری تاکسی ئەویش پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی فەرمانگەکەی.