Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13709 بابەت
هەواڵ
17-06-2026

کارەبای 24 کاتژمێری بۆ زیاتر لە 90٪ هاوڵاتییانی کوردستان دابینکراوە

لە ڕێگای پڕۆژەی ڕووناکییەوە، تاوەکو ئەمڕۆ، زیاتر لە 90٪ی هاوڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە. هەروەها بڕی سێ ملیار دینار وەک داشکاندن بۆ هاوبەشان کراوە. پڕۆژەی رووناکیی حکوومەتی هەریمی کوردستان، لە مانگی چواردا نیوەی ماڵان لە پڕۆژەکە کەمتر لەم بڕانەی خوارەوەیان بەکارهێناوە و بۆیان گەڕاوەتەوە: لیستەکە بەگوێرەی پارێزگاکان بەوشێوەیەیە: هەولێر 54,000 هەزار دینار، سلێمانی 41 هەزار دینار، دهۆک 57 هەزار دینار، هەڵەبجە 35 هەزار دینار. هاوکات  بەپێی نرخە نوێیەکان،  80٪ی هاووڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، بەردەوام پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.  لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبا بڕیاریدا لەچوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026.  لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی رووناکی راگەیاند، تا ساڵی 2026، بڕیارە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو ماڵ و شوێنە بازرگانییەکانی کوردستان دابین بکرێت. 

هەواڵ
16-06-2026

تۆم بەڕاک: سەرۆک ترەمپ ڕێزێکی تایبەتی بۆ هەرێمی کوردستان و سەرۆک مەسعو...

لەکۆبوونەوەیەکی گرنگدا لە هەولێر، هەر یەکە لە سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، تۆم بەڕاک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا، جەخت کرایەوە لە کاراکردنەوەی پەرلەمان و تۆم بەڕاک ئاماژەی بەوەدا، سەرۆک ترەمپ رێزێکی تایبەتی بۆ هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی هەیە . ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتی باڵیۆز تۆم بەڕاک نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق و سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا کرد. لەکۆبوونەوەکەیاندا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تۆم بەڕاک جەختیان لە گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم و کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی لە نزیکترین کاتدا کردەوە. کۆبوونەوەکە بە بەشداری جۆشوا هاریس هەڵسورێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا و جەنەراڵ کێڤن لامبێرت فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا. سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاری و پشتیوانیی بەردەوامی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دووپاتکردەوە و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە. باڵیۆز تۆم بەڕاک، ئاماژەی بەوە دا کە سەرۆک ترەمپ رێزێکی تایبەتی بۆ گەلی کورد و هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی هەیە . هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی بازرگانیی لە نێوان ئەمەریکا و عێراق و هەرێمی کوردستان و چالاکی و بەشداریی زیاتری کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ، بە تایبەتی لە بواری وزەدا.

هەواڵ
16-06-2026

شادمان مەلا حەسەن: وەک بارمتە مامەڵە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی دەکرێت

لاهوور شێخ جەنگی و براکانی رووبەڕووی زوڵمێکی گەورە بوونەتەوە و وەک بارمتە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. شادمان مەلا حەسەن، سەرکردە لە "بەرەی گەل" باس لە  لاهوور شێخ جەنگی و براکانی دەکات لە زیندان و دەڵێت "زوڵمێکی زۆریان لێ دەکرێت و وەک بارمتە دەستگیرکراون و مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت"  ئاماژەی بەوە دا، کێشەکانیان سیاسییە و خێڵەکی نییە. جەخت دەکاتەوە،دادگاکانی سلێمانی نیشانەی پرسیاری گەورەیان لەسەرە، بەهۆی بێلایەن نەبوونیان لە بڕیارداندا کاتێک لایەنێک هێزی سەربازی بەکاردەهێنێت. بۆیە داوای کرد دادگاکان بگەڕێنەوە سەر رێچکەی راستەقینەی خۆیان و سەروەر بن.  شەوی 22ـی ئابی 2025، لە دەوروبەری هۆتێل لالەزار لە سلێمانی، شەڕێکی قورس لەنێوان هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و چەکدارانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی روویدا. لاهور شێخ جەنگی و دەیان کەس لە لایەنگرانی دەستگیرکران. لە ئەنجامی ئەو پێکدادانەدا، چەندین کەس لە هەردوولا کوژران و بریندار بوون.

هەواڵ
15-06-2026

600 پارچە زەوی لە خەلیفان دابەشکرا

دابەشکردنی زەوی لە سنووری قەزای خەلیفان بە شێوەیەکی شەفاف و دادپەروەرانە دەستیپێکردووە و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا تەواوی قەزاکانی دیکەی سنووری ئیدارەی سۆران دەگرێتەوە. ئەمڕۆ لە خەلیفان 600 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی قەزای خەلیفان دابەشکرا، هەڵکەوت شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، باس لەوە دەکات: "بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ توانرا نەخشەیەکی رێک و پێک ئامادە بکرێت و بەشێک لە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری قەزای خەلیفان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە."  سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جەختی لەوە کردەوە کە دادپەروەرییەکی تەواو رەچاو کراوە و دەڵێت: "مافی هەموو فەرمانبەران بەگوێرەی ساڵانی خزمەتیان دەبێت و ئەولەویەت بۆ ئەو کەسانەیە کە خزمەتیان زۆرترە. پرۆسەکە بە شێوەیەکی سیستەمی و ئەلیکترۆنی بەڕێوە دەچێت بۆ ئەوەی مافی کەس پێشێل نەکرێت." هەڵکەوت شێخ نەجیب هاووڵاتییانی دڵنیا کردەوە کە لە ناوەندی سۆرانیش کارکردن لەسەر ئامادەکردنی زەوی و نەخشەکان تەواو بووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

هەواڵ
13-06-2026

پەیامێک لە پارتییەوە لەبارەی مووچە و پێکهێنانی حکومەتەوە

کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبوونەوەی فراوانی خۆی ئەنجام دا؛ تێیدا وێڕای تاوتێکردنی دەرھاویشتە زیانبەخشەکانی شەڕی ئەمدواییەی ئەمریکا و ئێران لەسەر ھەرێم و ژێرخانی وزە، جەختی لە پشتیوانیکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق عەلی زەیدی بۆ جێبەجێکردنی دەستوور و دابینکردنی مووچە کردەوە، ھاوکات بەردەوامیی ھەوڵەکانی لیژنەی مەکتەبی سیاسیی بۆ سەرخستنی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی و کۆتاییھێنان بە چەقبەستوویی سیاسیی ھەرێم دووپات کردەوە. دەقی ڕاگەیاندراوی کۆبوونەوەی فراوانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان، بە ئامادەبوونی بەڕێزان جێگرانی سەرۆک و ھەڤاڵان ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقەکان، ئەمرۆ شەممە ١٣ ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، کۆبوونەوەی فراوانی خۆی ئەنجام دا. کۆبوونەوە دوای ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی کوردستان، سەروەریان بارزانی نەمر و کاک ئیدریسی ھەمشە لەیاد، کۆمەڵێک بابەتی سیاسی، ڕووداو و گۆڕانکارییەکان، پەیوەندییەکان و کاروباری ناوخۆی پارتیمانی خستە خشتەی تەوەرەکانی گفتوگۆکردن و بیروڕا گۆڕینەوە و، بۆ ئەو بابەتانەی کە پێویست بوو بڕیار وەرگیرا. تەوەری یەکەم/ بارودۆخی گشتی؛ لەم تەوەرەدا تیشکخرایە سەر شەڕی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران، کە لە کۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵەوە دەستی پێکرد و کاریگەری و دەرھاویشتەکانی ئەو شەڕە لەسەر عێراق بەگشتی و ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی، کە لە چەندین بواردا زیانی بە عێراق و کوردستان گەیاندووە، وێڕای ئەوەی ھەرێمی کوردستان بەشێک نەبووە لەو شەڕە، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستاش کە شەڕ ڕاگیراوە، ھێرشی ھاژەک و دڕۆنی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان ڕانەگیراوە و زیانێکی زۆری ھەبووە و دەیان بریندار و شەھید بە ناحەق لە ئاکامی ئەو ھێرشانە بوونەتە قوربانی، ئەوە جگە لەوەی زیانێکی مادی زۆری ھەبووە و جوڵەی بازرگانیان سست کردووە، ھەروەھا ھێرشی سەر کۆمپانیاکانی نەوت زیانێکی زۆری بە دامەزراوەکان و ژێرخانی وزە  گەیاندووە و بۆتە ھۆی ڕاگرتنی بەرھەمھێنانی نەوت، ئەمەش نەک تەنیا بۆ ھەرێم بەڵکو بۆ عێراقیش زیانێکی گەورەیە. ئەم دەرھاویشتانە و بەردەوامی ھێرشەکان بوونەتە ھۆی دڵەڕاوکێی خەڵکی کوردستان، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان باوەڕمان وایە کە چارەسەری کێشەکان لە رێگای گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لە قازانجی ھەموو لایەکە و ناوچەکە بە ھەرێمی کوردستانیشەوە چیتر زەیانمەند نابن. تەوەری دووەم/ پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ؛ سەرەڕای بەرزی و نزمی لە پەیوەندییەکان، بەڵام بەردەوام ھەوڵمانداوە ھەر کێشە و گرفتێک ھەبێت لە سێبەری دەستووری ھەمیشەیی عێراقدا چارەسەر بکرێت، ھەرچەندە کێشەکان کەڵەکەکراون و کەمتر ھەوڵی چارەسەرکردنیان دراوە، بەڵام پارتیمان ڕێگای بەردەوامی لە گفتوگۆ و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گرتۆتەبەر، بە تایبەتی لە بواری بودجە و شایستە و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ھەموو ھەوڵێک دراوە بە سەردانیکردن و ڕەوانەکردنی شاند بۆ بەغدا بە ئامانجی چارەسەری و لادانی کۆسپ و ئاستەنگەکان. بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی بەڕێز عەلی زەیدی پشتیوانیمان ھەبووە و بەردەوامیش دەبین لە ھاوکاری و پشتیوانیکردن بەو ھیوایەی ھەروەکو رێککەوتنیش لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی کراوە، چیتر چارەسەری کێشەکان فەرامۆش نەکرێن و دەستوور وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و مووچەی مووچە خۆران لەکاتی خۆیدا رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێت. شایەنی باسە کۆبوونەوە جەختی لە پشتیوانیکردنی بەرێز عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی فیدراڵی کردەوە لەو ھەنگاوانەی دەستپێکردووە بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و گێرانەوەی سەروەت و سامانی خەڵکی عێراق بۆ خەزێنەی حکومەت و رێگرتن لە بە فیڕۆدانی سامانی وڵات. تەوەری سێیەم/ دەستپێشخەریەکەی جەنابی سەرۆک بارزانی لە جەژنی قورباندا؛ ئەم دەستپێشخەرییە لە ڕوانگەی بەخەمەوەبوونی کوردستانە لەم بارودۆخە ھەستیار و ناسکەی کە ھەموو ناوچەکە پێیدا تێدەپەرێت، ھەروەھا ئەو ھەموو ڕووداو و گۆڕانکاریانەی ڕودەدەن کە بەشێکیان ئاڵنگاری و مەترسی لەگەڵ خۆیان دەھێنن. کۆبوونەوە ئەم دەستپێشخەریەی جەنابیانی بەرزنرخاند، کە کێشەکانی لە ڕاگەیاندن و شەقامەوە گواستەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ. بۆ جێبەجێکردنی ناوەرۆکی دەستپێشخەریەکە لیژنەیەک لە ئاستی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیمان دەستی بە سەردان و پەیوەندیکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کردووە بۆ گفتوگۆ و دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ کێشەکان و ڕزگارکردنی پڕۆسەی سیاسی ھەرێمی کوردستان لەو چەقبەستنەی تێیکەوتووە، تاوەکو ئێستاش ئەم دەستپشخەریە و ھەوڵەکان بەردەوامن بەو ھیوایەی ھەموولایەک بە لەبەرچاوگرتنی ھەستیاری بارودۆخەکە و گرنگی ڕووداوەکان، بەرپرسیارانە بەرەو چارەسەری ھەنگاو بنێن.  تەوەری چوارەم/ کۆبوونەوە لە ڕوانگەی ھەست بە بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتمانی و باوەڕی تەواو بە یەکترقبوڵکردن و پێکەوەژیان لە کۆماری عێراقی فیدراڵدا، پشتگیری لە ھەنگاوەکانی بەرێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکات، ھەروەھا پشتیوانی ھەنگاو و ھەوڵەکانی بەڕێز سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغدا لە ھەموو ڕوێکەوە بەتایبەتی لە بابەتی شایستە داراییەکان و مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم دەکات، کۆبوونەوە بەباشی زانی بەردەوامی بەم ھەوڵ و ھەنگاوانە بدەن. تەوەری پێنجەم/ بابەتی ناوخۆی و ڕێکخستنەکانی پارتیمان؛ لەم تەوەرەدا گفتوگۆی پێوست لەبارەی ڕێکخستنەکان و ئەرکی ئۆرگانەکانی پارتیمان کرا، بۆ ئەم مەبەستە پێشتر لیژنەیەک پاڵپشت بە پەیڕەوی ناوخۆ، ھەروھا بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای کوردستان دیراسەیەکی ھەمەلایەنەی ئەنجامداوە. ئەم دیراسە و، ئەنجام و پێنشنیار و ڕاسپاردەکانی دەبنە نەخشەڕێگای ھەنگاوەکانی داھاتوو و ئەوەی پێویستە ئەنجام دەدرێت. شایەنی ئاماژەیە، کۆبوونەوە لە کەشێکی حزبی و خەمخۆرانە بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکانی خەڵکی کوردستان و، جوڵەپێکردنی پرۆسەی سیاسی کوردستان و توندوتۆڵترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و لایەنە سیاسییە شیعە و سونەکانی عێراق، بەرێوەچوو. کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ١٣ـی ٦ـی ٢٠٢٦

هەواڵ
13-06-2026

بەهۆی تاقیکردنەوەکانی سبەینێوە موبایل لە 136 هەزار و 545 کەس وەردەگیرێ...

سبەی موبایل لە 136 هەزار و 545 کەس وەردەگیرێت، ئەمەش قوتابی و چاودێرانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە  و هەموو ئەوانەی راستەوخۆ پەیوەستن بە تاقیکردنەوەکانەوە دەگرێتەوە.ئەم ساڵ 117 هەزار و 142 قوتابی لە هەرسێ بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەیی مافی بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەکان هەیە، لەلایەن 19 هەزار و 403 کەسەوە کارەکانیان سەرپەرشتی دەکرێ و بەڕێوە دەبرێ. کە بڕیارە سبەی تاقیکردنەوەکان دەستپیبکەن. پەروەردە: بردنەژوورەوەی هەموو جۆرە ئامێرێکی ئەلیکترۆنی، کاتژمێری زیرەک و مۆبایل بۆ قوتابییان قەدەخەیە. هەروەها سەرپەرشتیار و چاودێرانی هۆڵەکان مافیان نییە مۆبایل ببەنە ژوورەوە، جگە لە یەک مۆبایلی دیاریکراو بۆ بەڕێوەبەری هۆڵەکە. هەر سەرپێچییەک لەم بڕگەیە بە "هاوکاریکردنی گزی" هەژمار دەکرێ و کەسی سەرپێچیکار رووبەڕووی لێکۆڵینەوە دەبێتەوە. لە بارەی ئاشکراکردنی قۆپییە یان گزیکردن، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دەڵێ، میکانیزمێکیان داناوە لەماوەی کەمتر لە دوو خولەک هەر کزیکردنک ئاشکرا دەکات. یەکێکی دیکە لە رێنماییەکان ئەوەیە کە دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوە، پێویستە قوتابی پەڕەی پرسیارەکان لەگەڵ پەڕەی وەڵامدانەوە (سۆما) بگەڕێنێتەوە بۆ چاودێرانی هۆڵەکە. بەپێچەوانەوە، "نمرەی بۆ هەژمار ناکرێ."

هەواڵ
13-06-2026

پێویست ناکات جووتیاران نۆرە بگرن و تەواوی گەنمەکانیان وەردەگیرێت

ئەمساڵ هیچ جووتیارێك پێویست ناكات نۆرە بگرێت، بەڵكو كراوەتە ئەلیكترۆنی و قەرەباڵخی بەردەم سایلۆكان نامێنێت. نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: بۆ ئەمساڵ 400 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەردەگیرێت و هەوڵدەدرێت ئەو بڕەی دەمێنێتەوە لە گەنمی جووتیاران لەلایەن كەرتی تایبەتەوە وەربگیرێت، گوتیشی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی بۆ ئەو مەبەستە پێكهێناوە. بۆ ئەمساڵ 400 هەزار تۆن گەنم، لە سایلۆکان وەردەگیرێت. لە چوارچێوەی پلاندا،  292 هەزار تۆن گەنم بە نرخی 700 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک وەردەگیرێت. هاوکات لە دەرەوەی پلاندا، 108 هەزار تۆن گەنم بە نرخی 500 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک وەردەگیرێت. لەگەڵ ئەوەش بڕی گەنمی دیاریکراو بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا دابەش کراوە، لە ماوەكانی رابردوودا جووتیارانی هەرێمی كوردستان ناڕازی بوون لەو بڕە گەنمەی لێیان وەردەگیرێت لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە، چونكە وەكو ئەوان دەڵێن، بەرهەمی ئەمساڵیان زۆر زیاترە لەوەی بۆیان دانراوە.  بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمساڵ پڕۆسەی نۆرەگرتن بۆ رادەستکردنی گەنم بە سایلۆکان بە شێوازی ئەلیکترۆنی دەبێت، داوا لە جووتیاران کراوە پێش ئەوەی گەنمەکەیان بەرەو سایلۆکان بگوازنەوە، لە رێگەی لینکێکی تایبەتەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن و نۆرە بگرن. گرنگترین خاڵەکانی رێنماییە نوێیەکە بریتین لە: نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ناچارییە و بەبێ تۆمارکردن لە لینکە دیاریکراوەکە، بەرهەمی هیچ جووتیارێک وەرناگیرێت. پێویستە جووتیار لەو رێکەوتەی بۆی دیاریکراوە لەبەردەم سایلۆ ئامادە بێت؛ بەپێچەوانەوە نۆرەکەی دەفەوتێت و دەبێت دووبارە ناوی خۆی تۆمار بکاتەوە. پێویستە جووتیاران دڵنیا ببنەوە لە راستیی ئەو زانیارییانەی لە سیستمەکەدا تۆماری دەکەن، چونکە هەر هەڵەیەک لە زانیارییەکاندا دەبێتە هۆی ئەوەی رێگە بە بارهەڵگرەکە نەدرێت بچێتە ناو سایلۆوە. دوای تەواوکردنی پڕۆسەی تۆمارکردن بە سەرکەوتوویی، کورتەنامەیەکی (SMS) پشتڕاستکردنەوە بۆ ژمارەی مۆبایلی جووتیارەکە دەنێردرێت.

هەواڵ
11-06-2026

یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان دروست دەکرێت

بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان دروست بکرێت. سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر رایگەیاند، لە کۆی گشتی ئەو 20 هەزار یەکەیەی دروست دەکرێت، شەش هەزار یەکەیان لە شاری هەولێر دەبن، ئاماژەی بەوەش کرد هەرچەندە لە ئێستادا کارکردن لە پڕۆژەکەدا وەستاوە، بەڵام لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستپێدەکاتەوە. هەروەها دەڵێت "بەشیوەی قیستی درێژ خایەن بە هاوڵاتییان دەدرێت کە 15 ساڵە. پڕۆژەکە بە هاوبەشی ئەنجام دەدرێت، بەڵام حکوومەت بەرپرسیار دەبێت لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکانی وەک شەقام، قوتابخانە و مزگەوت، لە کاتێکدا کەرتی تایبەت ئەرکی دروستکردنی یەکەکان دەگرێتە ئەستۆ. سەبارەت بە جۆری یەکەکان، ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە زیاتر خواستیان لەسەر شوقەیە، بەڵام خێزانە قەرەباڵغەکان خانوویان پێ باشترە. بەپێی دوایین ئامارەکانی سەرژمێری، لە هەرێمی کوردستان 2 ملیۆن و 28 هەزار و 937 یەکەی نیشتەجێبوون هەن، کە بەشێکی زۆریان بەتاڵن و رێژەیەکی زۆری هاووڵاتییانیش هێشتا کرێنشینن، لە ئێستاشدا زیاتر لە 100 هەزار یەکەی دیکەی نیشتەجێبوون لە قۆناغی جێبەجێکردندان.

هەواڵ
11-06-2026

مەسرور بارزانی کێشەی گەنمی جووتیارانی كوردستان چارەسەر دەکات

سەرەڕای زیادبوونی ڕێژەی بەرهەمهێنانی گەنم لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ، کێشەی ساغکردنەوەی بەرهەمی جووتیاران بووەتە جێی بایەخی حکومەتی هەرێمی کوردستان. دوای ئەوەی حکومەتی عێراق ڕەتیکردەوە تەواوی بەرهەمەکە وەربگرێت، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پلانێکی گشتگیر بۆ کڕینەوە و ساغکردنەوەی گەنمی جووتیاران لە بازاڕی ناوخۆ و هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی وڵات ڕاگەیێنرا، بە جۆرێک مافی دارایی جووتیاران پارێزراو بێت. کورتهێنانی ڕێژەی وەرگرتنی گەنم لەلایەن بەغداوە پێشبینی دەکرێت بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بگاتە زیاتر لە 2 ملیۆن تۆن. لە بەرامبەردا، حکومەتی عێراق تەنیا 400 هەزار تۆن گەنم لە هەرێم وەردەگرێت. ئەمە دەبێتە هۆی دروستبوونی بڕی 1 ملیۆن و 600 هەزار تۆن گەنمی زیادە کە لە دەرەوەی پلانی وەرگرتنی عێراقدا دەمێنێتەوە. نرخی وەرگرتنی گەنم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە چوارچێوەی پلاندا (292 هەزار تۆن): 700 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک. لە دەرەوەی پلاندا (108 هەزار تۆن): 500 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک. بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ستراتیژیی نوێ بۆ ڕێگریگرتن لە بەفیڕۆچوونی ڕەنجی جووتیاران، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، تەواوی گەنمی زیادە لە ڕێگەی دەستەی وەبەرهێنانەوە وەربگیرێت. خاڵە سەرەکییەکانی بڕیارەکە گەنمەکە بە نرخێکی گونجاو کە نزیک بێت لە نرخی حکومەتی عێراق لە جووتیاران دەکڕدرێتەوە، لە بازاڕی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێتەوە، یاخوود هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت. لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بە فەرمی دەستپێدەکات. ئاگاداریی گرنگ بۆ جووتیاران و کۆمپانیاکان وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری کراوەتەوە بۆ جووتیاران کراوەیە، ئەو کەسانەی ئارەزوو دەکەن بەرهەمەکانیان بفرۆشن یان هەناردەی دەرەوە بکەن. هەروەها کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، ئەوانەی ئارەزووی کڕینەوە و هەناردەکردنی گەنمی هەرێمی کوردستان دەکەن. پڕۆسەی پێشکەشکردنی داواکاریی فەرمی بۆ دەستەی وەبەرهێنان لە ڕۆژی چوارشەممە 10-06-2026، دەستپێدەکات و حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت. پێگەی ئابووریی هەرێمی کوردستان ئەم بڕیارە هەنگاوێکی ستراتیژیی گرنگە بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک لە هەرێمی کوردستان. بەم شێوەیە، نەک تەنیا ڕێگری لە زیانی دارایی جووتیاران دەکرێت، بەڵکو گەنمی کوردستان وەک بەرهەمێکی نیشتمانی هەناردەی بازاڕە نێودەوڵەتییەکان دەکرێت و پێگەی ئابووریی هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەکات.

هەواڵ
10-06-2026

پارەی گەنمی جووتیاران دەگات و دابەش دەکرێت

سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕیاری خەرجکردنی شەشەمین قۆناغی پارەی گەنمی جووتیاران درا و بڕەکەی 41 ملیار و 450 ملیۆن دینارە، بڕیارە بەسەر هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک دابەش بکرێت. دابەشبوونی ئەو بڕە پارەیە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە جۆرێک دەبێت، بۆ پارێزگای هەولێر 13 ملیار و 717 ملیۆن دینار دەبێت، بۆ پارێزگای سلێمانی 16 ملیار و 858 ملیۆن دینار و بۆ پارێزگای دهۆکیش 10 ملیار و 875 ملیۆن دینارە. سەروەر هاوار "کۆی گشتیی مافی دارایی جووتیاران بۆ ئەمساڵ 301 ملیار و 507 ملیۆن دینار بووە، ئەگەر ئەم 41 ملیارەی قۆناغی شەشەم بگاتە دەستی جووتیاران، ئەوا کۆی ئەو پارەیەی تاوەکو ئێستا پێیان دراوە دەگاتە 159 ملیار و 752 ملیۆن دینار" بریکاری وەزارەتی بازرگانی ئاماژە بەوەش دەکات "بە خەرجکردنی ئەم گوژمەیە، بڕی 141 ملیار و 755 ملیۆن دینار لە پارەی جووتیاران لای حکوومەتی عێراق دەمێنێتەوە، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا و لە قۆناغەکانی دیکەدا رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت"  

هەواڵ
10-06-2026

ئێران هەڕەشەی لێدان لە وڵاتانی کەنداو دەکات

تاران بۆ وڵاتانی کەنداو: رێگە نەدەن ئەمریکا و ئیسرائیل خاکەکتان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنن. وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هیچ هێرشێک بێ وەڵام نامێنێتەوە. ئێران بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمریکای کرد و بە پێشێلکاری بۆ سەر بنەماکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانی دانا. هەروەها تاران هۆشداری توند دەداتە وڵاتانی کەنداو کە رێگە نەدەن ئەمریکا و ئیسرائیل خاکەکەیان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنن. جەخت لەوەش دەکەنەوە "ئێران دوودڵ نابێت لە لێدانی ئەو ناوچانەی هێرشەکەیان لێوە دەکرێت. داواشی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد رۆڵی خۆی بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بگێڕێت" عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی "هێزەکانمان هیچ هەڕەشەیەک بەبێ وەڵام ناهێڵنەوە". دەشڵێت "ئەمریکا سەرباری شکستەکانی لە مەیدانی جەنگدا هێشتا دەیەوێت ئیرادەی ئێران تاقی بکاتەوە. هۆشداریشی دا مێژووی کەنداو پڕە لە پەند بۆ ئەو بیانییانەی هەوڵی دەستوەردانیان داوە و رووبەڕووی دەرەنجامی سەخت بوونەتەوە"

هەواڵ
10-06-2026

ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان تاوتوێ دەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردسیان کۆدەبێتەوە و لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆ دەکات. فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە (10ی حوزەیرانی 2026)، ئەنجوومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر نەخشەڕێگەیەک بۆ بەردەوامیدان بە دانوستان لەسەر دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی وەزاریی نوێی حکومەتی فیدڕاڵی، تاووتوێی سێ خاڵ دەکرێ: یەکەم: پێشنیاری هێنانەکایەی دەستەیەکی باڵای وەزاریی هەماهەنگیی هەمیشەیی، بە ئەندامێتیی وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیداری هەردوو حکومەت. دووەم: دوابەرهەم و ئەنجامەکانی پەیوەست بە دۆسیەی نەوت لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و دەرئەنجامی دواکۆبوونەوەی هەردوولا. سێیەم: بابەتی داهاتە ناوخۆییەکان و ئەسیکۆدا لە هەرێمی کوردستان، خستنەڕووی خشتەی داهاتەکان و کاریگەرییەکانی دۆخی ناوچەکە و یەکلانەکردنەوەی دۆسیەی ئەسیکۆدا و کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ.

1 2 ... 18 19 20 ... 1142 1143