ئەمڕۆ هەولێر تەنیا پایتەختی هەرێمێکی فیدراڵی نییە، بەڵکو وێستگەیەکی ستراتیژییە بۆ داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسیی ناوچەکە. ئەم شارە بەهۆی پاراستنی هاوسەنگییەکان، بووەتە جێگەی متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی؛ بەجۆرێک کە گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان و زیاتر لە 40 نوێنەرایەتی وڵاتانی وەک (بەریتانیا، فەرەنسا و چین..)ـی لەخۆ گرتووە. لەم چوارچێوەیەدا، بڕیارە سبەی هەولێر میوانداریی کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەنێوان تۆم باراک (نێردەی تایبەتی ئەمریکا) و مەزلوم عەبدی (فەرماندەی گشتیی هەسەدە) بکات. هەڵبژاردنی هەولێر بۆ ئەم مەبەستە، ئەوەمان پێ دەڵێت، کە شارەکە خاوەنی ئاسایش و سەقامگیرییەکی تۆکمەیە، هاوکات سەلمێنەری ئەوەیە کە سەرکردایەتیی سیاسی لە هەولێر بووەتە لایەنێکی متمانەپێکراو بۆ چارەسەرکردنی قەیران و ئاڵۆزییەکان. هاوشانی ئەم ڕۆڵە دیپلۆماسییە، ساڵانە لە ڕێگەی کۆڕبەندە جیهانییەکانی وەک (میری و کۆڕبەندی هەولێر..)، گفتوگۆ چارەنووسسازەکانی تایبەت بە عێراق و ناوچەکە لێرە ئەنجام دەدرێن. ئەم جموجۆڵە چڕوپڕە دەیسەلمێنێت کە هەولێر بە کردەیی ڕۆڵی نێوەندگیرێکی کاریگەر دەگێڕێت و بووەتە "جنێفی ڕۆژهەڵات".
لافاو لە چەمچەماڵی قەزا ڕوویداو و بەهانە بە ئیدارە سەربەخۆکەی زاخۆ گیرا! یارمەتی لێقەوماوان نادەن و وتیان نابێت پیتزا بۆ منداڵانی سنورەکە بکردرێت! ڕێڕەوی ئاو دەگۆڕن، زەوی داگیر دەکەن، دواتر دەڵێن، پۆند و بەنداوەکان سودیان نەبوو.. بۆ تێگەیشتن لەو هاوکێشەیە، پێویستە ئەمانە بزانیت👇🏻 لە هەرێمی کوردستان چوار دەروازەی سەرەکی هەن، ئەوانیش (ئیبراهیم خەلیل، حاجی ئۆمەران، باشماخ، پەروێزخان).لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو، داهاتی دوو دەروازەکەی سنوری یەکێتی یەکێکیان لەسەدا 32% و ئەوەی دیکەش زیاتر لەسەدا 50% کەمی کردوە. لەملاوە هەردوو دەروازەکەی سنوری هەولێر و دهۆک (ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران) زیادیکردوە! بۆچی داهاتی دوو دەروازەکەی سنوری یەکێتی کەمی کردوە؟ بۆ قەزایەکی وەکو چەمچەماڵ پارەی کەمی بۆ خەرج دەکرێت؟ -تەنها لە چەند مانگی ڕابردوو یەکێتی لە دەروازەی باشماخ زیاتر لە ٣٦ ملیار دیناری بەناوی تەنسیق و باری هەماهەنگ، بە نایاسایی و بەبێ پسولەی فەرمی بۆ خەزێنەی یەکێتی ڕۆشتووە و دینارێکی بۆ حکومەتی هەرێم نەگەڕاوەتەوە. -ئیدارەی گشتی یەکێتی، بەناوی سۆنەرەوە ٤٧ دۆلار لە هەر بارهەڵگرێک لە سنوری باشماخ وەردەگرێت بەبێ گەڕانەوە بۆ خەزێنەی حکومەت. -لە مەرزی پەروێزخان، یەکێتی بەناوی سۆنەرەوە ٤٣ هەزار دینار بۆ هەر بارێک بۆخۆی وەردەگرێت. -ئەمەش لەکاتێکدایە، پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و نەسریە، تێچووەکەیان لە داهاتی ناوخۆیی دەدرێت. زۆرینەی داهاتی ناوخۆییش پەیوەستە بە داهاتی دەروازە سنووریەکان. -ئیدارەی گشتی یەکێتی بە هاوکاری “سەرۆکی شارەوانی سلێمانی”، بە نایاسایی زیاتر لە ٧٠٠ باشترین زەویەکانی سنورەکەیان دابەشکرد بۆسەر، (هێزەکەی دیاری کۆماندۆ)، (سەرخێڵی ئپراسیۆن)، (دژەتیرۆری وەهاب هەڵەبجەیی) و (هێزی دەڵتا)ـی قوباد تاڵەبانی. ئەمانەی باسم کرد، زۆر زیاتر بوونیان هەیە، ڕەنگە لە نوسیتنەکانی داهاتووم باسی ئەوانیش بکەم.بەڵام! پێویستە خەڵکی سنورەکە ڕێگری لە یەکێتی و هێزەکانی بکات، دەبێت بایکۆتی میدیاکانی بکرێت و نەهێڵن لەوە زیاتر فکریان ئیرهاب بکرێت.
سەرقزل و خانزاد، زیارەت و بنەسڵاوە، دێگەڵە و ئەلیاوە، هەر ئەمان نا، 9 بەنداو و 23 پۆند، کە بە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار دروست کران، ڕێگرییان کرد لەو لافاوەی هەموو ساڵێک خەڵکی شار و وڵاتی ماندوو و تازێبار دەکرد! دوین و گۆمەسپان، بەستۆڕە و دێوانە، خنس و ئاقوبان. تا پەنجا ساڵی ئایندە قەیرانی ئاو چارە دەکەن، ئەمانە بەنداوەکان بوون! لەگەڵ پۆندەکان، جگە لە سوودی کشتوکاڵی و گەشتیاری، هەلی زیاتری کاریان ڕەخساند. گوندەکانیان ئاوەدان کردەوە، کاری ئاژەڵدارانیان ئاسانتر کرد. کەش و هەوای ناوچەکانیان فێنکتر کرد، ئاستی ئاوی ژێر زەوییان بەرزتر کردەوە، گەرنا لە ئایندە دەیکەن. کانیاو و کارێزەکان پڕ ئاو دەکەن. ساڵانە ڕێگری لە بەفیڕۆچوونی 41 ملیار مەتر سێجا ئاو دەکەن.بە کورتی: واتە ئاسایشی ئاو دەپارێزن. نابێت تەنها ئەمڕۆ ببینین، بەڵکو دەبێت ژێرخان بۆ گەشەی زیاتری داهاتوو بنیات بنێین، ببینە کارگەی بەرهەمهێنانی ئومێد، بە ئاوەدانکردنەوەی کوردستان کۆتایی بە چیرۆکە کۆن و سوواوەکان بهێنین.
ئاوی پاک لەدووریی سەدان کیلۆمەتر ڕادەکێشێت و ئاوە پیسەکان پاک دەکاتەوە. کەندەکان دەکات بە کۆڕنیش و ناهێڵێت شەوان گڵۆپی سەرجادەکان بۆ چرکەیەکیش بکوژێتەوە. شەقامی تازە دروست دەکات و بەنداو لەسەر بەنداو، ئاو گل دەداتەوە، ئەمە ئێمەین. ئەوانیش بە ڕێگا ستڕاتیژەکان دەڵێن ڕێڕەوی بچوک و بە بەنداو دەڵێن گۆم. پشتێنەی سەوزایی بۆ گوندێک دەکەن بە دەستکەوت و بە سەوزاییەکەی ئێرە دەڵێن، هەولێر تەختە و ئاسانتر سەوز دەکرێت. خۆیان جادە دروست ناکەن و بە جادەی خەڵکی تر دەڵێن خراپ. میلەتی کورد خەریکە بگات بەو رۆژەی ئەوەی بەچاوی سەر دەیبینێت، وەکو خۆی بیگێڕێتەوە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە لێڵی دەکەن لە پێش چاوی. بە دوکەڵی تانک و تەقاندنەوەی دڕۆن و سوتاندنی ڕێکارەکان ئاسمان و زەویان توڕە کردوە،سەردەمی بت پەرستییان گەڕاندووەتەوە و ڕۆژێک پەردە لەسەر پەیکەری جەلال تاڵەبانی و رۆژێک لەسەر جەبار فەرمان لادەدەن. کچە مۆدێلیان لە جێی پەرلەمانتار داناوە و بە پۆشاکی کەشتیوانییەوە نمایشی منداڵانە ڕێک دەخات. برای سەرۆک وانەی ‘دارا دوو داری دی’ دەڵێتەوە و خودی سەرۆک مایک دەشکێنێ و هەڕەشە دەکات! بارزان عەلی حەمە جوانی وت:«تۆ بە تانک و تۆپ و درۆن و قەتڵ و عامەکەی لالەزار و بە شۆڕش و ئازادی و دیموکراسی و پەیج و سوپایەک قەڵەم بەدەستی بێ دەنگ و فەلسەفە و سەفسەتەکەتەوە… ئێمەش بە «کۆیلایەتی و نەفامی و دیکتاتۆری و داخراوییەکەمانەوە»، ئێمە و ئێوە هەوڵەدەین. میللەتیش با سەیر بکات، کامەمان ئاوەدانترین؟!».