تا ئێستاس چه‌قى چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كانى كوردستان و عێراق له ئێرانه, هێشتا له‌وه تێناگه‌م ئێرانێك كه ئاماده نییه به‌رامبه‌ر به باشورى كوردستان هه‌نگا و بیركردنه‌وه‌كانى بگۆڕێت ئیتر ئه‌و هه‌موو پیاهه‌ڵدانه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ قاسم سوله‌یمانى له تاران سوودى چی بوو؟ هه‌ر له سه‌ر فه‌رمانى ئێران هه‌رچی گروپی میلیشیایی شیعه هه‌یه به ئه‌فغانى و پاكستانیه‌وه مووچه له حكومه‌تى عێراق وه‌رده‌گرن, به‌پێى گوته‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى ته‌نیا له نێو دامه‌زراوه‌ى حه‌شدى شه‌عبیدا 90 هه‌زار بندیوار هه‌یه.دڵنیام وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه هیچ كه‌متر نییه له‌و رێژه‌یه, به‌ڵام ته‌یف سامى نه خۆى نه سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ى جورئه‌تى ئه‌وه‌یان نییه مووچه‌ى یه‌ك بندیوار ببڕن. ئه‌گه‌ر بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم په‌یوه‌ندى به گه‌نده‌ڵیه‌وه هه‌یه خۆ ئه‌وه‌ى عێراق حي على الصلاة له پێش چاوه, لێره‌دا نامه‌وێت پاكانه بۆ ئه‌و هه‌موو مافیا و به‌رپرسانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكه‌م كه مووچه بێت یان نا هیچ له دۆخى ئه‌وان ناگۆِێت, به‌ڵكو ده‌مه‌وێت بڵێم بابه‌ته‌كه سیاسییه نه‌ك گه‌نده‌ڵی, ئه‌گه‌رنا چی لۆژیكێك ئه‌وه قبوڵ ده‌كات له برى سزادانى گه‌نده‌ڵكار سزاى مووچه‌خۆى داماو بده‌یت, به‌رپرسانى كورد خاوه‌نى هه‌زاران پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانن له عێراق و ناوچه‌كه ئه‌گه‌ر عێراق راست ده‌كات فه‌رموو با ده‌ست بۆ ئه‌وه ببات.
له ئه‌نجامى حه‌وت ساڵ ره‌فتاری شۆڤێنیانه‌ى راكان جبورى كێشه‌مان له‌وه نه‌بوو كێ ده‌بێت به پارێزگار.ده‌گوترا گرنگ كوردێك بێت و ئه‌و ته‌وقه‌ى كه عه‌ره‌ب له پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه له‌ملی ئه‌م شاره كوردستانییه‌ى نابوو بشكێنرێت. ئایه شكێرنرا؟ سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه هه‌موو شتێك پێشكه‌ش به عه‌ره‌ب كرا ته‌نیا بۆ به‌ده‌ست هێنانى پۆستى پارێزگارى كه‌ركووك له‌وه‌شدا ده‌گوترا خێرى تێدایه و پۆستى پارێزگار سیادییه و ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆى به‌كار بهێنێت. ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى زیاتر له ساڵێكدا بینیمان كاك رێبوار هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆى به كار هێنا به‌ڵام له تیكتۆك. ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه بپرسین و ره‌خنه بگرین, ئایه پۆستى پارێزگارى كه‌ركووك چی بۆ كورد به‌ده‌ست هێنا؟ دادگاى فیدراڵی بریارى گه‌ڕانه‌وه‌ى زەوی جووتیارانى كوردیداوه به‌ڵام بۆئه‌وه‌ى باڵانسى رێككه‌وتنى نێوان پێكهێنه‌رانى ئیداره‌ى كه‌ركووك تێك نه‌چێت هه‌ر خودى كورد و پارێزگارى كه‌ركووك بێده‌نگن له جێبه‌جێ كردنى بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵی, ئه‌وه‌ش به‌ڕێككه‌وتنى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ به‌شێك له عه‌ره‌بی شاره‌كه. پارێزگاره كورده‌كه تا ئێستا ده‌یان بڕیاریداوه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى عه‌ره‌ب رازى نه‌بوه به‌بێده‌نگ پاشه‌كشێى كردوه دیارترینیان بابه‌تى دامه‌زراندنى 7 هه‌زاركه‌س به گرێبه‌ست. ئایه تا ئێستا ده‌ستكه‌وتى پارێزگارى كورد بۆ كوردى كه‌ركووك چی بوه؟ پاشه‌رۆ و پیسى شاره‌كه‌ى خواردوه زه‌وى داگیر كردن له‌لایه‌ن به‌پرسانى حزبیه‌وه به‌رده‌وامه به‌رتیل و پاره وه‌رگرتن له دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت هه‌روه‌كو جارانه.هه‌موو ئێران و توركیا بگه‌ڕێ دوو بازگه‌ى ئه‌منى له نێو شاردا نابینیته‌وه كه‌چی هه‌ر له حه‌ولییه‌كى كه‌ركووك له سنوورى ناوچه كوردییه‌كان سێ بۆ چوار بازگه‌ى ئه‌منى دانراوه. به‌رێزم ئه‌مانه كێشه‌ى خه‌ڵكه, كورد له‌م شاره‌دا وا خه‌ریكه هه‌موو شێك له‌ده‌ست ده‌دات قسه‌ى باق و بریقی پێكه‌وه ژیان تورێكى قوڕاوى ناهێنێ, یارى كردن له‌گه‌ڵ منداڵانى گه‌ره‌ك دۆخه‌كه چاره‌سه ناكات جگه له ئه‌كتیڤ كردنى په‌یجى تیكتۆك.هه‌ر ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى كه بڵاو كراوه‌ته‌وه پاڵپشته بۆ به‌شێك له قسه‌كانى ئێمه, ته‌نانه‌ت له‌م شاره‌دا كه هه‌ر بستێك له خاكه‌كه‌ى هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه زێڕى ڕه‌شه جێگایه‌ك نییه بۆ یارى كردنى منداڵان ناچارن له گه‌ڕه‌كه ته‌نگ و داخراوه‌كان يارى بكه‌ن, زۆرجار به‌هۆى یاریكردنیانه‌وه جامى سه‌یاره‌ى ئه‌م و ئه‌و پێوه ده‌بێت.
به‌گوته‌ى به‌رپرسانى سوپاى پاسدارانى ئێران هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هێرشه‌كان كراوه ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه ته‌نیا یازه‌هراى پێویسته, به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ئێران ترسی هێرشى پێچه‌وانه‌ى هه‌یه, بۆ خۆده‌رباز كردن له‌و ئیحراجییه چاوه‌ڕوانى رێككه‌وتنى ئیرائیسل و ح0ماسه. ده‌زگا هه‌واڵگیرییه‌كانى میسر و قه‌ته‌ر و ئه‌مریكا له ده‌وحه نێوه‌ندگیرى ده‌كه‌ن بۆ ڕاگرتنى ئه‌و جه‌نگه, ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن كرا به ده‌ستكه‌وتی خۆى پیشانی بدات و هێرش بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجام نه‌دات. له مانگى چوارى ئه‌مساڵ ئێران وه‌ڵامى هێرش كردنه سه‌ر ئیسرائیلی دواخست له‌و كاته‌دا به هه‌مان شێوه‌ى ئێستا له ده‌وحه گفتوگۆ هه‌بوو بۆ ڕاگرتن و گۆتایی هاتنى جه‌نگ, ئه‌وكاتیش ئێران وه‌كو ئێستا چاوه‌ڕوان بوو رێككه‌وتنه‌كه سه‌ربگرێت و هێرش ئه‌نجام نه‌دات, به بیانۆى ئه‌وه‌ى كه له ئه‌نجامى فشاره‌كانى كۆمارى ئیسلامی ئێران ئیسرائیل ناچار كراوه كه رێككه‌وتن ئه‌نجام بدات و گه‌لی فه‌له‌ستین سه‌ركه‌وت. زۆرى نه‌خایاند رێككه‌وتنه‌كه شكستى هێنا, ئێران ناچار بوو وه‌ڵامێكى گاڵته ئامێزى ئیسرائیل بداته‌وه, 350 مووشه‌ك و درۆنى ئاراسته‌ى ئیسرائیل كرد به‌ڵام پێش گه‌یشتنیان %99 ته‌قێنرانه‌وه و نه‌گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان ئه‌وه به گوته‌ى به‌رپرسانى سوپاى ئیسرائیل. ئێران بۆ خۆ ده‌ربازكردن له‌و ئیحراجیه ده‌بێ چی بكات؟