محەمەد رەئوف

دوایین بڵاوکراوەکان

3 بابەت
بیروڕا
02-07-2025

پەیامی درۆنەكان …….

"بافڵ نا نێچیرڤان"   بۆیەكەم جار درۆنە خۆكوژەكان سەروەری هێزەكانی یەكێتییان بەزاند ئاسمانی "مەعەسكەر سەلام" كە تیایدا بارەگای سەرجەم هێزەكانی یەكێتی لێیە:   بارەگای سەرەكی هێزەكانی 70ی یەكێتی (56 هەزار) پێشمەرگە   بارەگای سەرەكی هێزەكانی دژە تیرۆری یەكێتی (4) هەزار   بارەگای سەرەكی هێزەكانی كۆماندۆی یەكێتی (6) هەزار   بارەگای سەرەكی هێزەكانی بەرگری و فریاكەوتن (26) هەزار   بارەگای لیوكانی (لیوا ئەیوب)   بارەگای هەواڵگری هێزەكانی پێشمەرگە   بارەگای هێزەكانی ئەمریكا   بارەگای حەرەس حدودی عێراقدوو درۆنی (خۆكوژ) سەروەری هێزەكانی یەكێتی بەزاندوو درۆنێكیان خۆی كێشا بە نزیك بارەگای فەرماندەی هێزەكانی دژەتیرۆری یەكێتی، تا ئێستا درۆنی هیچ لایەك نەیتوانیوە ئەو ناوچەیە ببەزێنێت، ئەم درۆنانە ئەگەرچی هیچ نوسین و ئاڵاو ئاماژەیەكی پێوە نیە كە شوناسەكەی دیاری بكرێت، بەڵام (درۆنی خۆكوژ) بوون ئەو درۆنانەن كە لە عێراقدا بەدەستی گروپەكانی لایەنگری ئێرانن، واتا هەمان ئەو گروپانەن كە بە نزیكی ئێران ناسراون واتا (درۆنی توركی یان ئیسرائیلی و ئەمریكی نین).هێرشە درۆنیەكەی سەر سەروەری هێزەكانی یەكێتی(مەعەسكەر سەلام) حەق و حیسابی دوای جەنگە، كە ئێران لە رێگەی گروپەكانییەوە دەیەوێت بە گوێی هەندێك هێزیدا بدات كە لێیان نیگەرانە یاخود لەكاتی جەنگەكەدا لە ئاستی داوا و خواستیدا نەبوون.   كەسیان وەك محەمەد حاجی مەحمود روون و راشكاو نەبوو بەتەواوی بێسڵمینەوە تای ئێرانی گرتوو بەرەی دژ بە ئەمریكا و ئیسرائیلی هەڵبژارد.   نێچیرڤان بارزانی بە پەیامەكەی بۆ ئێران و تەلەفۆنەكەی بۆ عێراقچی، تەرازووی لاسەنگی پارتی لەشەڕەكەدا بەرامبەر ئێران راستكردەوە، هەربۆیە كونسوڵی ئێران لە سلێمانی بەڕونی بۆ وەرگێڕەكەی راستكردەوە" سوپاسی نێچیرڤان بارزانی دەكەین، بافڵ تاڵەبانی نا نێچیرڤان بارزانی".   بافڵ تاڵەبانی لە رێگەی نوسینگەكەیەوە بەیاننامەیەكی لەسەر شەڕەكە دەركرد، بەیاننامەكە هێندەی سەپۆرت و پشتیوانی لە سیاسەتەكانی ترەمپ بوو هێندەی پشتیوانی و لایەنگری بۆ ئێران نەبوو، لەكاتێكدا یەكێتی لە چوارچێوەی ئەولایەنانەدا ئەژمار دەكرێت كە نزیكە لە ئێرانەوە.هەر كات هەوڵی فراوانكردنی كێڵگەی غازی كۆرمۆ دەدرا یان لێدوانێك لەسەر گرنگی غاز دەدرا، (درۆنە خۆكوژەكان) خۆیان دەكرد بە كۆرمۆردا، شوباتی رابردوو بافڵ تاڵەبانی لە بەغداد هۆشداریدا" ئەم جارە درۆن بنێرن وەڵامماندەبێت و قبوڵی ناکەین"٫ بەڵام ئەمجارە لەبری كۆرمۆری قادر كەرەم درۆنەكانیان ناردە ناو دڵی هێزەكانی یەكێتی.درۆنەكان پەیامەكەی خۆیان گەیاند"نیگەرانن لەیەكێتی"، بەڵام ئەو هەموو هێزو دەزگای هەواڵگرییە پێیان نەوتین درۆنەكان لە كوێوە هاتوون و چۆن هاتوون و چییان دەوێت؟

بیروڕا
13-06-2025

بزانین موشەكەكانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران كاریگەری لەسەر ناردنی موچە جێدە...

ئەوە ئیسرائیل شەڕەكەی راگەیاندوو هێرشەكەی بردە قوڵایی تاران و ناو ژووری فەرماندە سەربازییەكانی پاسدارانەوە( موشەكە بالیستییەكان دەنگیان نیە، یان تەنیابۆسەر كۆمەڵەو دیموكرات و هەولێر زرەمیان دێت)..؟؟؟.   تۆ كە دەیان ساڵە شەڕ دەبیتە ماڵی ( سوریا، عێراق، لوبنان، غەززە، یەمەن)ەوە دەبێت چاوەڕوانی ئەوەش بكەیت شەڕ بێتە ماڵەكەت.   لەدوای تەواوكردنی (سوریا ، لوبنان، غەزە و لاوازكردنی پێگەكەی لە عێراق و یەمەن) ئیتر شەڕەكە دەچێتە حەوشە گەورەكەوە..   شەڕێكی چاوەڕوانكراوو ئەمڕۆ سبەی بوو، هیچ خوێندنەوەیەكی دیپلۆماسی ناوێت، لەدوای هێرشەكەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل ئیتر ئیسرائیل دەستی خۆی واڵاكرد و لەدوای بەرەو تەواوبوونی شەڕ لە سوریا و لوبنان و غەزەو یەمەن (سەرەی عێراق بوو) بەڵام ئیسرائیل رێگاكەی بۆخۆی كورتتر كردەوەو پەلاماری سەری رمەكەیدا..   وڵاتان لەترسی خۆیان ئیدانەیان كرد، بەڵام لەهەرێمەوە تەنیا یاریدەدەری ئەمیندار و كاكە حەمە دژی ئیسرائیل هاتنە جوابێ،…!! بەشێك لە بەرپرسان پێیان خۆشە، بەڵام ناوێرن خۆشیەكانیان دەربڕن (رەنگە نەرمە ئیدانەی بكەن) بەشێكی تریش دۆش داماون و نازانن بگرین یان پێبكەنن.   ئیتر چاوەڕێی موچەكەین لەبەغدادەوە بزانین موشەكەكانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران كاریگەری لەسەر ناردنی موچە جێدەهێڵێت..؟؟   رۆژی رۆژهەڵاتە، رۆژەكەی قازی هەر هەڵدێت، با ئەمجارە داری ئازادی بە خوێن ئاو نەدرێ (كەمێك ئارامگرتنی دەوێت)دوور لە عاتیفەی كوردایەتی……  

بیروڕا
26-04-2025

شەقەكانی بەردەم خەڵاتی بلە

شەقەكانی بەردەم خەڵاتی بلە   ئاوایە سەرۆكەكەی..!!!لەبەردەم مەراسیمی خەڵاتی پلەو هۆڵی هونەر، لەكاتی ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی، سەرۆكی كۆمار، جێگری سەرۆكی حكومەت، لەبەردەم مایكی میدیاكاندا پەلاماری بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی دەدەرێت….!!!؟؟؟؟رۆژێك كۆماندۆكەی سەرۆك هاوڵاتی دەكوژێت و رۆژێك دژەتیرۆرەكەی رۆژنامەنووس دەڕفێنن، رۆژێك ئاساییشەكەی پەلاماری مامۆستا دەدات و رۆژێك هێزە رەشەكەو رۆژێك هێزە بۆرەكەو رۆژێك پاسەوانی فڵان بەرپرس و رۆژێك پێشمەرگەكانی كاكە فڵان لە فڵان كەسیان داو فڵان كەسیان رفاند…؟؟؟؟ئازایە سەرۆكەكەی ….. ئێوە كە رۆژانە بە جلی سەربازی و دەمانچەوە دەردەكەون و تەقە دەكەن، ئێوە كە رۆژانە باوەش بە جەنەراڵە سەربازییەكاندا دەكەن و هانیان دەدەن، دواجار پەلاماری ماڵی خۆشتان دەدەن..!!ئێوە ئامادەبن سەدان ملیۆن دۆلار تەنیا بۆ كۆماندۆ و دژەتیرۆرو هێزەكانی خۆتان خەرجبكەن و بیرو هزرتان هەرلای هێزو چەك و جبەخانەبێت، ئێوە لەبری رۆشبیری، شاری رۆشنبیری پڕ دەكەن لە چەكدار، ئیتر چاوەڕوانی ئەوەش بكەن چەكدارەكانتان پەلاماری خۆتان بدەن.هەموو جێگەیەكتان كردووە بە نمایشی هێز و جەنەراڵەكان، دەچیتە پرسە لەبەر پاسەوانە گوپخڕەكان بەرناكەوێت، بۆنەو مەراسیمەكان بە پاسەوانە شیكپۆشەكان دەتەنن، شارتان پڕكردووە لە هێزی سەوزو سورو بۆرو رەش و دەشڵێن شار ئارامە،!! كە ئارامە ئەو هەموو هێزو پاسەوانەتان بۆچیە؟ئێوە ئامۆژگارییان دەكەن "حساب بۆ كەس مەكەن" ئەوان لەوەتەی هەن حسابیان بۆ خەڵكی نەكردووە، ئێستا كاتی ئەوەیە حساب بۆخۆشتان نەكەن.ئەو شەقانەی ئەمڕۆ وەشێندران شەقی ئاسایی نیە، ئەو شەقانە شەقێكە لەدوای راپەڕینەوە بەناهەق دەهاویشترێن، ئەو شەقانە پێشتر لە شەقام و خۆپیشاندەردەدرا ئێستا گواستراوەتەوە بۆ بەردەم خەڵاتی بلە.   كەس بۆ ئەم رووداوە پەیوەندی بە وتەبێژی یەكێتیەوە نەكات، ئەڵێن تەقەكراوەو ئەویش پاسەوانێكی بریندارە..!!!!