رێباز حەملان

دوایین بڵاوکراوەکان

1 بابەت
بیروڕا
10-07-2025

سەریان سپی کردیت، بەڵام سەرت بەبەرزی مایەوە ….

سەریان سپی کردیت، بەڵام سەرت بەبەرزی مایەوە ….مەلەفی نەوتت رێکخستەوە دەعوای دادگای پاریسیان لێ زیندوکردیتەوە، ماوەی ٧٠٠ رۆژە هەناردەکردنی نەوتیان راگرت بەبۆریبەڵام نەتهێشت کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت هەرێم جێبهێڵن و کێڵگەکانی نەوت وشک بن بیرمەندانە پرۆسەکەت بەزیندوویی هێشتەوە.دادگای فیدراڵییان بەرامبەرت بەکارهێناویستیان قەوارەی هەرێم نەهێڵن، بە پێچەوانەوە هەرێمت ئاوەدانتر کردەوە و زیاتر بەرەو پێشت برد هەر رۆژەو پرۆژەیەکی ئاوەدانی و خزمەتگوزاریت کردەوە ، پرۆژەی رووناکیت راگەیاند کوردستانت رووناک کردەوە، دەسەڵاتدارانی بەغداد رۆژانە سێ ملیۆن بەرمیل نەوت ئەفرۆشن لە تاریکیدا دەژین.موشەک و درۆنیان بەرامبەر بە هەرێم بەکارهێنا وەک قەڵای هەولێرلەسەر پێی خۆت وەستایت و چاوەکانت وەک هەڵۆ خستە چاویانەوە.نەیارانی ناوخۆیان بۆ بەکارهێنایت چۆکت پێدادان و سەریان لە ئاستی خۆراگریتا بە چەماوەیی مایەوە، بە سندوقی هەڵبژاردن بۆت سەلماندنەوە کێ متمانەی گەلی هەیە.سێکتەرەکانی کشتوکاڵ و وەبەرهێنان و پیشەسازیت کردە سێکتەری سەرەکی گەشەسەندن و بوژاندنەوەی وڵاتدەستی جوتیارانت گرت زەوی و ئاو و خاکەکەیان بکەنە بەرهەمی کشتوکاڵی و هەناردەی دەرەوەت بۆ کردنەوە.پرسی غازت بەنێودەوڵەتی کرد بناغەی ژێرخانێکی سروشتی و ئابوریت دارشت بۆ داهاتویەکی گەشتر ،کوردستانت خستە سەر نەخشەی جیهانی وزە.گفتۆگۆی چارەسەری پرسی موچەو نەوتت لەگەڵ سێ حکومەتی یەک لە دوای یەکی بەغداد کرد بۆ چارەسەرکردنیچەندین رێکەوتنت لەگەڵ واژوو کردن هەرجارەو بە بیانوویەک ئیلتیزامیان نەکرد و رێزی ئیمزای خۆیان نەگرت.موچەو قوتی خەڵک تەنها چەکە لەدەستیان بۆ لێدان لە هەرێم و گەلەکەت سیاسەتێکی سەپێنراوی زاڵمانە بەڕێوە دەبەن، ئەم بەربەستەشیان تێکدەشکێنیتمیللەتێکی خۆراگرو پشو درێژت لەگەڵدایە،نە سازش لە قوت و موچەو گوزەرانی خەڵک دەکەیت، نەسازش لە خاک و مافی گەل و میللەتەکەت دەکەیت .ئامانجیانە قەوارەی هەرێم لاوازو بێ دەسەڵات بکەن، ئەوەش خەونێکی لە گۆڕنراوی دوژمن و نەیارانە …