لەکۆبونەوەیەکدا لەگەڵ کاندیدانی پارتیمان رێزدار کاک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگری سەرۆکی پارتیمان چەند رێنماییەکی کاندیدانی پارتی کرد لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن و فەرمووی : ئێوە ببنە نوێنەری راستەقینەی هەموو کوردستان نەک تەنها پارتییەکان. هەروەها گوتی هەروەک جەنابی سەرۆک دەفەرموێت ئاستی خەڵکی پارتی دیارە وەک خەڵکی تر نییە، بۆیە ئێمە بە ڕەوشتێکی بەرزەوە دەچینە بانگەشەی هەڵبژاردنەوە. جەنابیان گوتی دەبێت بەجۆرێک بانگەشە و کەمپین بکەن لە ئاستی کەسایەتی و میژووی ڕێبازی بارزانی بێت .
سەرەتا وەک ئەوەی ئێوە کەسانێک بن هیچ هەڵەو کوموکوڕیتان نییەو نابێت کەس رەخنەتان لێبگرێت ، ئەوەتا هەفتەیەکە خۆت و کابرایەک کە لە ئەنجومەنی پارێزگایە وازتان لەهەموو ئەرکێکتان هێناوە خەریکی وەڵامدانەوەی منن ، خۆزگە لەجیاتی ئەو هەموو بێڕێزیی و وەڵامکارییە نوسراوێکت ئاراستەی وەزارەتی کارەبا دەکردو دەتگوت فەرموو کاک شاخەوان ئیتر خۆت و خەڵکی ئەو ناوچانە نیگەران مەبن ئەو بڕیارەم هەڵوەشاندەوە کە تائێستا نەتکردوە ، لەوەڵامی دواین لێدوانیشتان بۆ کەنالی ٨ کە دەڵێیت یەک پڕۆژەی پەرلەمانتار شاخەوان عبداللە بڵێن کە بۆ کەرکوکی کردبێت ، پێش ئەوەی وەڵامت بدەمەوە ئەوەی من بناسێت دەزانێت حەزم بەململانێ و شەڕە دەنوک لەبینی خۆمان وەکو کورد نییە و شەڕی من لەگەڵ خەڵکی شۆڤێنی داگیرکەرە ، بۆ ئەو بابەتەش بەم چەند خاڵە وەڵامت دەدەمەوە : یەکەم / جەنابت دەڵێیت کاک شاخەوان چی کردوە بۆ کەرکوک ، گەورەترین پرۆژەی من لەکەرکوک هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بو بەشێوەیەک کە لەکەرکوکیش هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و راکان نەمێنێت و جەنابت ببیتە فەرمانبەری پارێزگای کەرکوک کە ٢٠ ساڵە هەڵبژاردن نەکراوە . دووەم / لەهەمووی گرنگتر جەنابت و ٥ پەرلەمانتاری تری کورد لەدوای ١٦ ی ئۆکتۆبەر تا ساڵی ٢٠٢١ لە بەغدا بون بەڵام رۆژانە سوکایەتی بەئاڵای کوردستان دەکراو ئەگەر میدالیای قەد ئاوێنەی سەیارەش بوایا لێیان دەکردەوە ، بەڵام من وێڕای هەموو هەڕەشەکان لەمانگی ٩ ی ساڵی ٢٠٢١ ئاڵام هێنایەوە کەرکوک و سەرەتا لەسەر نوسینگەی خۆم هەڵمدا و دواتریش بۆسەر بارەگاکانی پارتی دوای گەرانەوەیان بۆ کەرکوک . سێیەم / یەکێکی تر لەپرۆژە گەورەکانی کەرکوک و دەوروبەری تامەندەلی و خانەقین هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس و گەرانەوەی زەوییەکانە بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان . چوارەم / پرۆژەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکە کوردییەکان کە خەڵکی کەرکوک باش دەزانن رێگە نەدەدرا پرۆژەیان بۆ بکرێت بەبیانوی ئەوەی ئەو گەڕەکانە تەجاوزن ، بەڵام لەمانگی ٤ ی ساڵی ٢٠٢٢ نوسراوێکمان ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی پێشو کازمی کرد کە ئەو گەڕەکانە واقع حالن و لەسەر ئەساسی ئەوە بڕیاردرا پرۆژەکانیان دەرج بکرێت و دەست کرا بەدروست کردنی شەقام و کۆنکریت کردنی گەرەکە کوردییەکان ، پێنجەم / پڕۆژەی ئاوی پەنجا علی کە ٢٠ ساڵە ئاوی شۆر دەخۆن و بێ ئاوبون ، ئێمە سەرەڕای رێگرییەکانی راکان جبوری ئەو پرۆژەیەمان ئەنجامداو ڕەزامەندی وەزیری شارەوانیمان هێناو تێچوەکەیشی دابین کرا ، سوپاس بۆ خودا کێشەی کەم ئاوی لەو گەرەکە چارەسەر کرا ، جگە لەوە پرۆژەی لێدانی چەندین بیر لەگەرەکی رزگاری ( فیلەق ) ، هەروەها کۆنکریت کردنی سەدان کۆڵان و دابین کردنی دەیان محاویلەی کارەبا بۆ گەڕەکە کوردییەکان و ئەنجامدانی شەقامی جوت سایدی پەنجا علی کە لەگەڕەکێکی ترەوە گواستمانەوە بۆ پەنجا علی و دەیان پرۆژەی تر ، شەشەم / لەسەر ئاستی نەتەوەیی سەرلەنوێ زیندوو کردنەوەی مادەی ١٤٠ دوای ١٢ ساڵ لە راگرتنی و دەست پێکردنەوە بەقەرەبوکردنەوەی هاوڵاتیان و هێنانی بڕیاری پارچە زەوییەک بۆ ئاوارەکان . حەوتەم / تێپەڕاندنی یاسایی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە هەشتەم / هەموواری هەردوو پرۆژە یاسایی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان . نۆیەم / وەرگرتنەوەی ٣٧٥ ملیار دیناری جوتیارانی کوردستان هی ساڵەکانی ١٤ و ١٥ و ١٦ و جێکردنەوەی لەیاسای ئاسایشی خۆراک دەیەم / نەهێشتنی سەربازگەی شۆراوو مداهەمەی گەڕەکە کوردییەکان لەنیوەی شەودا ، ئەمەو سەدان پرۆژەی تری گەورە کەبەهەموو ئەو بەرپرس و ناوە گەورانەی کورد نەکرا لە بەغدا بون ئێمە کردمان، یازدە / تەرخان کردنی بودجە بۆ لیوای ٢٠ ی هاوبەش و تەواوکردنی مامەڵەکانیان کە بەهۆیەوە ٣٧٠٠ گەنجی ئیمە دامەزران . دەی ئەوە بەشێکی کەمە لەپرۆژەکانی من بەڵام جەنابت پێم بڵێ جگە لە هەڵگرتنەوەی کلینس مەقەبا و تەسلیم کردنی قەزای دووبزو داقوق و پۆلیس و بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکوک بەبرایانی حەویجە ماوەی ساڵێکە چی پرۆژەیەکی ترت کردوە بۆ کەرکوک ، من رێبوارێکم دەویست قائد بێت نەک مۆزەف . لەکۆتاییدا خۆزگە لەپاڵ وەڵامدانەوەی من وەڵامێکی دواین بابەتی محمد تمیم تان دەدایەوە یاخود وەڵامی حلبوسیتان دەدایەوە کە لەناو کەرکوک و لەشارێکی زۆرینە کوردیدا سوکایەتی بەحوکمی کوردی و سەرکردەکانی کورد کرد .
ئەمڕۆ بەرێز مثنی ئەمین پێش چونیان بۆ لای سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاگاداری کردم کە ئەوان بەتەمان بچن بۆ لای سەرۆک وەزیرانی عێراق و وتی دەزانم ئێوە هەوڵتان داوە دەمەوێت بزانم چیتان کردوە منیش پوختەی دواین کۆبونەوەی خۆمان لەگەڵ سەرۆک وەزیران پێش دوو رۆژ بۆ باسکرد کە سەرۆک وەزیرانی عیراق دوای فشارەکانی ئێمە وتی بابڕیارێک لەدادگای ئیتحادییەوە بێت بۆ ئەوەی بتوانم موچە سەرف بکەم ، بەلام تائێستا ٨ ئەندامیان بەردەستەو و نەبونەتە ٩ دادوەر بۆ ئەوەی دانیشن و بریارێکی وەلائی بدەن بۆ سەرف کردنی موچە وتی ئەو بریارە بدرێت زۆر باشە ، ئەمڕۆ پڕ بەدڵ حەزم دەکرد لە کۆنگرەکەی برادەرانی یەکگرتوو گوێم لەوە بوایا کە ئەوان رەزامەندی سەرۆک وەزیرانیان وەرگرتوە پێش جەژن موچە سەرف بکرێت بەڵام نەکرا ، ئەوەش واردە چونکە ئەگەر بەڕێز سودانی بیەوێت هێزێک رازی بکات ئەوە بەهەموو پێوەرێک لەسەر داوای پارتی و پێش هەموو لایەک بریاردەدات موچە سەرف بکرێت چونکە ئەویش لەزمانی ژمارەو پێگەی هێزە سیاسییەکان دەزانێت و ئەوەش دەزانیت هەلبژاردن و سەرلەنوێ خۆکاندیدکردنەوەی لە پێشەو و پارتیش هێزی یەکلاکەرەوە دەبێت لەو بارەوە ، بۆیە لێرەوە دەمەوێت رونکردنەوەیەک بدەم لەسەر ناردنی موچە بەتایبەتی پێش جەژن ، هەڵبەتە هیچ کات نەمانویستوە هەوڵەکان و کۆبونەوەکانمان باسبکەین و بەخەڵکی خۆمانی بفرۆشینەوە چونکە بەئەرکی خۆمان زانیوە بەلام بۆ ئاگاداری هەموو لایەک کاتێک موچەی مانگی ٤ چوار دواکەوت رۆژی ٦ ی مانگی ئایار کۆبونەوەیەک رێکخرا لەنوسینگەی سەرۆک وەزیران بەئامادەبونی سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی و کاک دکتۆر فواد و بەندەو کاک بەنگین دوای دوو کاتژمێر بریار درا لەماوەی دوو رۆژ موچەی مانگی چوار بنێرن و موچە رەوانە کرا ، بۆ ئەم مانگەش دوای بڕیاری وەزارەتی دارایی عیراق دەستمان بەگفتوگۆ کرد لەگەل سەرۆک وەزیران چەندین پەیوەندیمان ئەنجامدا دواجار رۆژی یەک شەمە واتە پێش دوو رۆژ کۆبونەوەیەکمان ئەنجامدا زیاد لەدوو کاتژمیری خایاند سەرۆک وەزیران و کاک دکتۆر فواد و بەندەو کاک بەنگینیش ئامادە بو بۆ باس کردن لەتەواوی وەردەکارییەکان و گرفتی فەنی و دارایی و هۆکاری نەناردنی موچە ، کۆبونەوەیەکی شەفاف بو وەپەیامی سەرۆک بارزانیمان گەیاند کەناکرێت لەژێر هەرپاساوێک موچەی خەڵک ببڕدرێت و بەتایبەتی ئێمە لەبەردەم جەژنین ، تەنانەت من وتم خەڵک تاوانی ئەنجام داوە کەچی سەرۆک وڵاتان لەجەژندا لێبوردنی گشتی دەردەکەن کەچی وەزارەتی دارایی موچەی خەلکی کوردستانی بریوە ، وە ئەم بابەتە کاردانەوەی خراپی دەبیت لە کوردستان ، یەکێک لەبیانوەکان کەمبونەوەی داهاتی ناوخۆی بو ، وتم ئەویش هۆکارەکەی بەغدایە بە هۆی ئەو بازگەو سەرانە وەرگرتنەی لەنێوان هەرێم و بەغدا دانراوە بازرگانەکان کاڵاکانیان دەبەن لەدەروازەکانی ژێر دەسەلاتی حکومەتی ئیتحادی داخلی ناوەڕاست و باشوری دەکەن و بەهۆیەوە داهاتی خاڵە سنورییەکان ١٠٠ میار دینار مانگانە کەمی کردوەو بەهۆی کەمی جوڵەی بازگارنیش زەریبەو رسوماتیش دابەزیوە ، لەمەلەفی نەوتیش وتم بەرێز سودانی بەربەستەکانی بەردەم هەناردەی نەوت هەڵگرن بادەست بەهەناردە بکرێتەوە ئەو کات ئەو مەلەفە دادەخریت و ئیتر لەلایەن حکومەتی ئیتحادی هەناردەدەکریت و ئیستهلاکی ناوخۆی هەریمیش دابین دەکریت و ئیستا لەقۆناغی کۆتایین ، دوای ئەم گفتوگۆیانە وتی باشە بادادگا بریارێک بدات ئەمریکی ولائی لەسەر سکالایەک دەربکات منیش موچە سەرف دەکەم ، منیش تاکیدم کردەوە وتم هەرچیتان کردوە پێش جەژن موچە سەرف بکەن چونکە تاوانە خەڵک ئەم جەژنە موچە وەرنەگریت و پێداگیریمان لەسەر داوای سەرۆک بارزانی بۆ سەرف کردنی موچە پێش جەژن کردوە ، دوای کۆبونەوەکە راستەوخۆ سکاڵا تۆمار کراو کەوتینە بەردەم گرفتی تەواوکردنی نصابی دادگا ئیتحادی بۆ دانیشتن و دەرکردنی ئەمرێکی ولائی بۆ سەرف کردنی موچە چونکە سەرۆک و ٤ دادوەری دادگای ئیتحادی لەسەفەری حەجن ئەوەی ماوەتەوە ٤ دادوەرو چواری یەدەگیش هەیە بەلام هێشتا ناتوانن دانیشتن ئەنجام بدەن ، داوامان کرد ئیفترازی بیت لەبەر جەژن و تا ئەمرۆش بەردەوام ئەو داوایەمان کردوە بەڵام رەزامەندی نەهاتوە، ئەوەش هۆکار بو کە وەزیرەکانی ئیمە بەشداری دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران نەکەن چونکە بڕینی موچە پێش جەژن ناحەقییەکی گەورەیە دەرهەق بەخەڵکی کوردستان دەکریت ، هەوڵەکانمان ئەم جارە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان بەئارستەی چارەسەری یەکجاری ئەم کێشەیە ئەگینا ئەنجامەکەی باش نابێت ،لەکۆتاییدا داوایەک لەفراکسێونی یەگرتوو دەکەم لەروانگەی بەرپابونی عەدالەت لەم یەک دوو رۆژە دیدارێک لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی خۆیشمان بەرێز کاک مسرور بارزانی ئەنجام بدەن ، لەلایەک بۆ گواستنەوەی ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ هەرێم ولەلایەکی تریش گوێ لەوەڵامەکانی ئەوانیش بگرن و لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەئەمانەتەوە چۆن هیچ خاڵێکی ئەولاتان بیرنەچو وەڵام و معانات و داتاکانی هەرێمیش بخەنە روو ،
دەڵێن بێدەنگن… ئیمە بێ دەنگ نیین بەڵکو دەبێت لەوە بپرسن چی هەنگاوێکی ئیمە وایکردوە ئەو خەڵکە ژان بیگریت و بەو گەرمایە بێتە سەرجادە. خەڵکیکی بەکرێگیراوی دەرەوەی کەرکوک کەپێشتر بەناردنی عبوە ناسیفە و سەیارەی بۆمب رێژکراو نەیانتوانی یەک ریزی و ئاسایشی کۆمەلایەتی شارەکە تێکبدەن ئیستا بە جووتێک نەعلەوە ناتوانن رێگریمان لێبکەن لە چەسپاندنی یاساو پتەوکردنی یەک ریزی نێوان پێکهاتەکان. جوابی کابرای مەیفرۆشیش نادەمەوە چونکە بەناوهێنانی گەورە دەبیت. پەیامێکیشم هەیە بۆ کاندیدانی کورد لەکەرکوک و ناوچەکانی تری دەرەوەی هەریم، وەک دەرفەت نەبوو لەیەک لیستدا بەشداری هەلبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکەن داواتان لێدەکەم ئامانجەکانتان یەک بخەن و بەیەک نەفەس کار بکەن و واز لەشکاندنی یەک بهێنن گوێ لەو بەرپرسانە مەگرن کەتەنها ئامانجیان وەرگرتنی پرۆژەو فرۆشتنەوەیەتی. پەیامێکیشم بۆ پارتییەکان، سەرتان بەرزبیت و دڵ خۆشبن کەخاوەن سەرۆکیک و حزبێکین رۆژ لەدوای رۆژی سەنگ و قورساییتان زیاد دەکات.