‎ئه‌ندازیار عبدالقادر رسول

دوایین بڵاوکراوەکان

3 بابەت
بیروڕا
16-10-2025

‎كامه‌ران به‌

ژیانی مرۆڤ پێكهاتووه‌ له‌ لاشه‌ و ڕۆح, ژینگه‌ و ده‌ورووبه‌ر , زه‌مه‌ن و كات به‌ ڕابردوو و ئێستا و داهاتووه‌وه‌,ده‌روونی مرۆڤ وه‌كو گرنگترین به‌ش له‌ مرۆڤدا كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی به‌سه‌ر كردار و گوفتار و بیركردنه‌وه‌ و هه‌موو ژیانیدا هه‌یه‌, بۆیه‌ هه‌ر حاڵه‌تێكی ده‌روون بایه‌خی تایبه‌تی له‌ گه‌ردوون دا هه‌یه‌ , چونكه‌ له‌ ئه‌نجامدا مرۆڤه‌ كه‌ بناغه‌ی گه‌ردوونه‌ ‎بارودۆخه‌كانی ژیان, گرفت و كێشه‌ و , دڵته‌نگی و نیگه‌رانی بۆ مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن, خه‌م و په‌ژاره‌ میوانی زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن, كامه‌ران بوون له‌ ئێستادا بووه‌ته‌ خه‌ونێك كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك ون بووه‌ نادۆزرێته‌وه‌,چاره‌سه‌ری هه‌موو ئه‌وانه‌ش دۆزینه‌وه‌ی خود ه‌. ‎نیگه‌رانییه‌كانمان له‌ ئێستادا زۆرینه‌ی دووبه‌شه‌, خه‌م له‌ ڕابردوو و ترس له‌ داهاتوو‎ڕابردوو ئه‌و زه‌مه‌نه‌یه‌ له‌ كات كه تێپه‌ڕیوه‌, به‌ باش و خراپ و ناوه‌نده‌وه‌ گوزه‌شت, كام له‌ ئێمه‌ ده‌توانین زه‌مه‌ن بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ سه‌عاتێك به‌ر له‌ ئێستا؟؟؟؟ بێگومان ئه‌مه‌ ناكرێت‎داهاتووش ئه‌و زه‌مه‌نه‌یه‌ ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌ن بدات‎چاوه‌ڕوانمانه‌ و پێیدا تێده‌په‌ڕین‎ئه‌وه‌ی بۆمان گرنگه‌ ئێستایه‌‎بۆ ڕابردوو, مادام ئێمه‌ ناتوانین زه‌مه‌ن بگه‌ڕێنینه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی پێمان هه‌ڵه‌یه‌ چاره‌ی بكه‌ین, كه‌واته‌ خه‌م و خه‌فه‌ت خواردنمان بێ سوود و بێ مانایه‌,ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه‌ خۆنه‌ویستانه‌ و به‌ سروشتی ڕوویانداوه‌ وه‌كو( ڕووداوی هاتوچۆ و زیانی ماددی,كێشه‌ و گرفتی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی ……هتد ) هه‌مووی ئاسۆیه‌ك هه‌یه‌ بۆ‎چاره‌بوونیان, كه‌ی؟له‌ داهاتوو ‎بۆیه‌ ئه‌و خه‌مه‌ی له‌ ئێستادا بۆ ڕابردوو ده‌یخۆی و كاتی خۆتی پێ ده‌كوژی, بیكه‌ هیوایه‌ك و كاته‌كه‌ت بۆ ئه‌وه‌ ته‌رخان بكه‌ كه‌ پلان و به‌رنامه‌ بۆ ناوازه‌كردنی داهاتووت دابنێی.‎له‌وانه‌یه‌ ترست له‌ داهاتوو هه‌بێت, بترسی له‌وه‌ی هه‌ژار ده‌بیت, ژیانت ناخۆش ده‌بێت, تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بیت, مه‌ترسی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ژیانی خۆت و ئازیزانت ……‎لێ مه‌ترسه‌, ئیراده‌ت به‌هێزبێ و هه‌نگاو بۆ داهاتووت بنێ‎له‌وانه‌یه‌ گوێبیست بووبیت, به‌ڵام با بیرت بێنمه‌وه‌ كه‌ الله‌ گیان له‌ قورئاندا له‌ سووره‌تی الزمر ئایه‌تی 36 دا ده‌فه‌رمووێ ( أَلَيْسَ اللَّهُ بِكَافٍ عَبْدَهُ وَيُخَوِّفُونَكَ بِالَّذِينَ مِن دُونِهِ ۚ وَمَن يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ)‎ته‌نیا چوار وشه‌ی سه‌ره‌تای ئایه‌ته‌كه‌ به‌سه‌ بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو ترس و نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ و په‌ژاره‌كانت , واتا ( ئایا خوای گه‌وره‌ به‌س نییه‌ بۆ به‌نده‌كانی و ئێوه‌ ده‌ترسێنن به‌ غه‌یری ئه‌و) مه‌گه‌ر تۆ خالق و په‌روه‌ردگارێكت نییه‌ كه‌ هه‌مووكات ئاگای لێته‌, ده‌تبینێ, چاودێریت ده‌كا؟‎به‌سۆزترین كه‌ست كێیه‌ ئێستا له‌ ده‌ورووبه‌رت؟ له‌وانه‌یه‌ خانه‌واده‌كه‌ت یان هاوڕێیه‌كت یان كه‌سێكی تر بێ, ئایا ده‌زانی میهره‌بانی و سۆز و خۆشه‌ویستی یه‌زدان ملیاران جار به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌ بۆت؟ ئایا ده‌زانی له‌وكاتانه‌ی كه‌ له‌ لووتكه‌ی لاملی و سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی ئه‌ودایت ئه‌و هه‌ر تۆی خۆشده‌وێ زیاتر له‌ هه‌موو كاته‌كان؟ بۆیه‌ داوای لێبكه‌ و هاوكاریت ده‌كا به‌و شێوه‌ی ده‌ته‌وێت, به‌نده‌ی ئه‌ویت و ئه‌وخاوه‌نی تۆیه‌, هه‌ست هه‌و عه‌شقه‌ ئیلاهییه‌ مه‌زنه‌ بكه‌ و ژیانتی پێ ڕووناك بكه‌وه‌‎هه‌ر خۆی له‌ سووره‌تی البقرة ئایه‌تی 186 ده‌فه‌رمووێ(وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ)‎به‌ په‌یامبه‌ری نازدار (د.خ) ی فه‌رمووه‌ گه‌ر به‌نده‌كانم له‌باره‌ی منه‌وه‌ پرسیاریان لێ كردیت ئه‌وان من نزیكم و وه‌ڵامی داوای ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ده‌مه‌وه‌ كه‌ داوام ده‌كات.‎بۆیه‌ داوای لێبكه‌ و دڵنیابه‌ وه‌ڵامت ده‌داته‌وه‌.‎ده‌زانی به‌شێكی زۆری دڵته‌نگییه‌كانت به‌هۆی متمانه‌وه‌یه‌, تۆ كه‌ متمانه‌ت لاواز بێت به‌ خۆت دایما له‌ دڵه‌ڕاوكێدایت, بۆیه‌ متمانه‌ت به‌خۆت و دووعاكانت هه‌بێ و به‌هێزبه‌, خۆت به‌, به‌ هیواوه‌ به‌ره‌و ئاینده‌ هه‌نگاو بنێ, ئه‌وكاته‌ كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و چه‌سپاوت ده‌بێت و ده‌توانی له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وراز و نشێوه‌كانی ژیان خۆت بگونجێنی.‎به‌شێكی دیكه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی مرۆڤ كه‌ له‌ئه‌نجامی كه‌می متمانه‌به‌خۆبوونه‌وه‌ تووشی ده‌بێ بیركردنه‌وه‌ی نێگه‌تیڤانه‌یه‌, هه‌ندێ كه‌س دایما دنیایان له‌خۆیان شێواندووه‌ , تاوه‌كو كارێك ده‌كه‌ن هه‌زاران خه‌یاڵ و خورپه‌ی ترس و شكست دایان ده‌گرێ, وانابێ ئه‌زیزم,پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رمووێ (تفاءلوا بالخير تجدوه )واتا هیوا به‌ خێر و چاكه‌ و خۆشی بخوازن دێته‌ ڕێگاتان, بۆیه‌ گرنگه‌ هه‌موو بیركردنه‌وه‌ نێگه‌تیڤه‌كانت به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه‌ و پۆزه‌تیڤانه‌ بگۆڕی تاوه‌كو دڵ و ده‌روونت سه‌لامه‌ت و ئاسووده‌ بێت.‎بوونی كاتی به‌تاڵ و بێ كاری زۆركات ده‌بێته‌ هۆكارێكی گه‌وره‌ی دڵته‌نگی, سه‌ركێشی و بزێوی نه‌فس مرۆڤ ڕاپێچی ئه‌نجامدانی چه‌شنه‌كارێكی بێ ئه‌رزش و سوود ده‌كا كه‌ تووشی دڵگرانی و ناڕه‌حه‌تی ده‌بێت به‌هۆیه‌وه‌, بۆیه‌ گرنگه‌ كاته‌كانت له‌زیادكردنی لێهاتوویی و كارامه‌یی كاركردن به‌كاربێنیت له‌و بوارانه‌ی لێیدا شاره‌زایت, هه‌وڵده‌ تاكێكی سوودبه‌خش بیت و ئارامی و به‌خته‌وه‌ری ببه‌خشیت به‌ ده‌ورووبه‌رت, چونكه‌ به‌ سروشتی ژیان ئه‌و چاكه‌یه‌ی خۆبه‌خشانه‌ ده‌یكه‌ی, ئه‌و سووده‌ی بێ به‌رامبه‌ر ده‌یگه‌یه‌نیته‌ كه‌سێك كه‌ پێویستییه‌تی, له‌و شوێن و كاته‌دا الله‌ گیان دێنێته‌‌وه‌ ڕێت كه‌ پێویستت پێیه‌تی . ‎هۆكارێكی دیكه‌ی نیگه‌رانی به‌راوردكردنی خۆت و نیعمه‌ته‌كانی خۆته‌ به‌ هی خه‌لكی تر,كه‌ ئه‌وه‌ له‌ ده‌ستی خۆته‌ و ده‌توانی لێی دووركه‌ویته‌وه‌,چۆن؟‎تۆ ئۆتۆمبێڵێكی ئاسایی ت هه‌یه‌ كه‌ گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ بژێوی و ژیان و ده‌رامه‌تی خۆت و له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕزقه‌ی خودا پێی داویت,كه‌سێك ده‌بینی كه‌ ئۆتۆمبێڵێكی گرانبه‌های پێیه‌ و دڵته‌نگ ده‌بیت به‌ به‌راورد كردنی خۆت به‌و,بهێنه‌ پێش چاوت به‌و ده‌رامه‌ت و داهاته‌ی كه‌ تۆ ئێستا هه‌ته‌ , ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ گرانبه‌هایه‌ت پێ بده‌ن چی ده‌كه‌ی؟ بێ گومان ده‌بێ ته‌واوی داهاته‌كه‌ت بۆ به‌كاربردنی خه‌رج بكه‌ی, ئه‌نجام؟ ده‌چیت ده‌یفرۆشیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گونجاو نییه‌ بۆ حاڵ و بژێوی تۆ.‎بۆیه‌ هه‌میشه‌ چێژ وه‌رگره‌ له‌وه‌ی هه‌ته‌ و له‌ به‌رده‌ستت دایه‌, ئه‌وه‌ جوانترین به‌خششی خوایه‌ بۆت و خه‌ونی هه‌زاره‌ها كه‌سه‌ و خودا به‌تۆی داوه‌ ‎بیكه‌ ڕێسای ژیانت و هه‌رده‌م بێلێوه‌( هه‌موو شتێك باش ده‌بێت)‎تۆوی هیوا له‌ ده‌روونت بچێنه‌ و به‌ عه‌تری ئیمان ئاوی بده‌‎داهاتووت مسۆگه‌ره‌ و په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵته‌‎زه‌مه‌ن گرێنتی پێداویت.  

بیروڕا
02-10-2025

‎تكایه‌ هۆشیاربه‌

په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا ئه‌وه‌نده‌ خێران كه‌ هه‌موو سنوورێكی تێپه‌ڕاندووه‌, به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ چاره‌گه‌ سه‌عاتێكدا به‌ نزیكه‌یی سه‌ده‌یه‌كی ڕابردوو پێشكه‌وتن له‌ ته‌كنه‌لۆژیا و زانست و زانیاریدا دێته‌كایه‌وه‌ له‌ هه‌موو بوارێكی ژیاندا, كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه‌ش به‌ هه‌ردوو دیوی پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤ ه‌وه‌ له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤدا وه‌كو كائینێكی به‌دیهێنه‌ر و به‌كارهێنه‌ری ئه‌و پێشڤه‌چوونانه ده‌رده‌كه‌وێت . ‎هه‌موومان سۆشیال میدیا به‌كارده‌هێنین, فه‌یسبووك , سناپ چات , تیكتۆك و تۆڕه‌كانی تر, لێ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ بزانین چۆن و بۆ به‌كاریده‌هێنین و نه‌بینه‌ مه‌قاش و كه‌ره‌سته‌یه‌كی ئاسانی به‌كارهێنان و قۆستنه‌وه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێ ئه‌كاونت و په‌یج و گرووپه‌وه‌.‎له‌و فه‌یسبووكه‌دا گوزه‌رێك بكه‌ چی ده‌بینی ؟هه‌ر پۆستێك كراوه‌ كۆمه‌ڵێك كۆمێنتی هاوڕێ , برا و ناسیاوت ده‌بینی له‌ولاشه‌وه‌ ده‌یان و سه‌دان كۆمێنتی خه‌ڵكی تر وه‌ستاوه‌ , نه‌خۆشییه‌ك هه‌یه‌ له‌نێو سۆشیالمیدیای كوردیدا ئه‌ویش هه‌مه‌چه‌شن بوونی تاكه‌, یانی هه‌ر تاكێكی كورد له‌ سیاسه‌تدا مامۆستای شێخ مه‌حموود و قازی محه‌مه‌د و بارزانی یه‌, له‌ ئابووریدا داڕێژه‌ری بودجه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی وڵاته‌, له‌ وه‌رزشدا دامه‌زرێنه‌ری فیفا و شیكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو پاڵه‌وانه‌تییه‌كانه‌, له‌ هونه‌ریشدا ئاوازدانه‌ری شه‌ماڵ سائیب و تایه‌ر تۆفیقه‌ بیرم نه‌بوو, له‌ بابه‌تی ئاین و شه‌رعدا هه‌ر تاكێكی كورد ده‌بینی خۆی به‌ مامۆستای ( مه‌لا عبدالكریمی موده‌ڕیس) و به‌رپرسی لێژنه‌ی فه‌توا داده‌نێ, ئه‌رێ هه‌ر به‌ جددی بۆ واین؟؟؟ ‎بۆ ده‌بێ كه‌وچكی هه‌موو چێشتێك بین؟ كه‌ی فێری ئه‌وه‌ ده‌بین شتێك كه‌ شاره‌زاییمان لێی نه‌بێ قسه‌ی تێدا نه‌كه‌ین؟‎ئه‌وه‌ له‌لایه‌ك و ئه‌ده‌ب وڕێزیش له‌لایه‌ك , خوا خێری فه‌یسبووك نه‌نووسێ كه‌ وه‌رگێڕانی زیادكردووه‌ بۆ پۆسته‌كانی , ئه‌و تۆزه‌ ئابڕووه‌ی هه‌مان بوو پێشتر له‌ سۆشیالمیدیادا به‌رامبه‌ر عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی دی كابرا گوته‌نی فچق, وێنه‌ی كه‌سێك پۆست ده‌كرێ ده‌یان كه‌س بێ ئه‌وه‌ی بیناسن ده‌یده‌نه‌ به‌ر جنێو, جارێ جنێو به‌ته‌نها وتارێكی دوورودرێژم نووسیوه‌ له‌سه‌ری ,كه‌ له‌ ساده‌ترین پێناسه‌یدا بریتییه‌ له‌ خۆبه‌كه‌مزانینێكی بێكۆتای جنێوده‌ر ,له‌وه‌ی ناتوانێ له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی و لۆژیكی گفتوگۆ بكا ,بۆیه‌ له‌ نه‌قسی ده‌روونی خۆی جنێو ده‌دا,ئایا ئه‌مه‌ دروسته‌؟‎ئێمه‌ زۆرینه‌مان به‌ناو موسوڵمانین! به‌ڵام ده‌بێ له‌ كرۆكی ئیسلام تێبگه‌ین ,نه‌ك ته‌نیا وه‌كو نه‌ریت نوێژ و پابه‌ندییه‌ ئاینییه‌كانی دی جێبه‌جێبكه‌ین, ئه‌بو هوره‌یره‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر ده‌فه‌رموێ‎من كان يؤمن بالله واليوم الآخر«‎فليقل خيرًا أو ليصمت»‎واتائه‌وه‌ی باوه‌ڕی به‌خوا وڕۆژی دوایی هه‌یه‌ با قسه‌ی خێر بكا یان بێده‌نگ بێت,باشه‌ ئه‌و هه‌موو جنێوه‌ له‌پای چی؟گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵتم,باروودۆخ خراپه‌ هاوڕام, به‌ڵام به‌ جنێو چاكده‌بێ؟ مه‌گه‌ر هه‌ر جه‌نابت نیت دووڕۆژی تر به‌ درۆی سیاسییه‌ فاشله‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێی و سه‌عات شه‌شی به‌یانی ده‌رگای بنكه‌ی ده‌نگدان ده‌گری و شه‌ڕه‌په‌ڕۆ ده‌كه‌ی له‌ بانگه‌شه‌؟ئیمانی خۆت بۆ ده‌یكه‌یته‌ قوربانی ده‌مارگیری و نه‌زانییه‌كی هه‌ڵبژێردراوی خۆت؟ یان هه‌ر ده‌بینی په‌یجێك بۆ ئه‌كتیڤی خۆی بوختان به‌ كه‌سێك ده‌كا ,سه‌دان كۆمێنت نووس ده‌كه‌ونه‌ قاقا و بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌,باشه‌ گریمان ڕاست بێ چ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تۆوه‌ هه‌یه‌, تۆ كێیت و چیت به‌ كه‌یفی خۆت حوكم له‌سه‌رخه‌ڵك بده‌ی؟دانیشه‌ به‌ ده‌ردی خۆته‌وه‌ ,چاره‌گی ئه‌وه‌ی هه‌ڵپه‌ته‌ بۆ هه‌ڵه‌ی خه‌ڵك خۆت چاكبكه‌, ئه‌گه‌ر ڕاست نه‌بێ یانی به‌شداریت له‌و بوختانه‌,به‌ناو و به‌قسه‌ عه‌لائه‌ساس تۆ باوه‌ڕت به‌ ڕۆژی دوایی و قیامه‌ت هه‌یه‌,ناترسی له‌و ڕۆژه‌ ڕه‌شه‌دا ئه‌و كه‌سه‌ بێت ملت بگرێ ,بڵێ خوایه‌ گیان ئه‌وه‌ بوختانی پێكردووم حه‌قی خۆم لێی ده‌وێته‌وه‌؟ ئایا دین ئاوایه‌!!؟؟ ئه‌گه‌ر رسول الله‌ چاوی لێمان بێ چیمان پێ ده‌ڵێ؟ ڕازیده‌بێت لێمان؟ئوممه‌ته‌ نازداره‌كه‌ی ئه‌وین ئێمه‌؟‎برۆ سناپ چات, هه‌رچی ده‌یبینی خوانێكی ڕازاندۆته‌وه‌ ئه‌وسه‌ری دیارنه‌بێ و شانازیشی پێوه‌ ده‌كات!!! له‌و دۆخه‌دا كه‌ هه‌شتاوئه‌وه‌نده‌ی مانگه‌ و دۆخی خه‌ڵك له‌وپه‌ڕی خراپیدایه‌ ,نیشاندانی ئه‌و شتانه‌ یانی چی؟ ده‌زانیت له‌وانه‌یه‌ هاوڕێیه‌ك كه‌سێكت تامه‌زرۆی ئه‌و كه‌شه‌ بێت و توانای نه‌بێت؟ مه‌گه‌ر تۆ موسوڵمانه‌ عه‌یار٢٤ ه‌كه‌ نه‌بوویت؟له‌سه‌رپێدا با پیاسه‌یه‌كی تیكتۆك بكه‌ین, كارساته‌كه‌ لێره‌دایه‌….‎تۆ له‌ تیكتۆكدا ده‌بێ بزانیت كه‌ پاره‌یت و كڕین و فرۆشتنت پێوه‌ ده‌كرێ , چۆن؟‎هه‌ر لایكێك كه‌ ده‌یكه‌یت, هه‌ر فۆڵۆیه‌ك كه‌ بۆ كه‌سێكی ده‌نێری ,پاڵپشتییه‌كه‌ كه‌ كۆمپانیای تیكتۆك ده‌یكاته‌ پاره‌ و ده‌یبه‌خشێته‌ ئه‌و كه‌سه‌, گه‌رمترین بازاڕیش ئێستا بازاڕی كڕین و فرۆشتنی ڤیو و فۆلۆی تیكتۆكه‌, بۆیه‌ ئاگاداربه‌ كه‌س به‌كارت نه‌هێنێ بۆ پاره‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی, كاتێك ئافره‌تێكی ڕه‌وشت ناڕێكی یانه‌ شه‌وانه‌كان ,لایڤی كردۆته‌وه‌ و بۆ وروژاندنی بینه‌ر جه‌سته‌ی خۆی نیشانده‌دا, شاگه‌شكه‌ مه‌به‌ بجیت بیده‌یته‌ به‌ر لایك و گوڵ و دیاری, چونكه‌ له‌سه‌ر حسابی پاڵپشتی تۆ و هه‌زاران ساویلكه‌ی تر ,های لایف ده‌ژی و بۆ قوڕبه‌سه‌ریش به‌شدار و هاوبه‌شی هه‌موو گوناهو تاوانه‌كانی ئه‌وی …..‎تكایه‌ , تكایه‌ تكایه‌ هۆشیاربه‌ بزانه‌ چی ده‌كه‌یت, ئه‌و مۆبایله‌ی ده‌ستت چه‌كێكی دووسه‌ره‌یه‌ ,بۆ به‌ره‌وپێشچوون و چاكه‌ به‌كاریبهێنه‌ نه‌ك له‌ناوبردنی خۆت و قیامه‌تت..‎دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌ گرنگه‌ له‌ كرۆكی ئاین تێبگه‌یت نه‌ك ته‌قلیدی په‌رستش بكه‌یت‎قیامه‌تی خۆت مه‌كه‌ قوربانی دونیای خه‌ڵك.  

بیروڕا
08-08-2025

سەرکەوتنی ڕۆح‎

ڕۆح ئه‌و به‌ها سه‌روو گیان ییه‌یه‌ كه‌ زۆركات ده‌بێته‌ سه‌نگی مه‌حه‌ك بۆ ئاراسته‌كردن و به‌جێگه‌یاندنی كردار و گوفتارێك كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤدا هه‌یه‌ ‎به‌و عیلمه‌ كه‌مه‌ی كه‌ له‌ ئه‌زه‌ل ه‌وه‌ له‌باره‌ی ڕۆح ه‌وه‌ دراوه‌, هه‌روه‌كو په‌روه‌ردگار له‌ ئایه‌تی 85 ی سوره‌تی الاسراء ده‌فه‌رموێ ( وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الرُّوحِ ۖ قُلِ الرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّي وَمَا أُوتِيتُم مِّنَ الْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًا )‎تێگه‌یشتن لێی سانا نیه‌ , به‌ڵام له‌ ڕوانگه‌ی مرۆڤبوونه‌وه‌ به‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ڕۆح ئاشنا ده‌بین‎به‌خته‌وه‌ری ڕۆح یان ئاسووده‌یی ده‌روون كه‌ له‌ ده‌سته‌واژه‌دا جیاواز و هاومانان ده‌كرێت به‌و حاڵه‌ته‌ بگوترێ كه‌ مرۆڤ له‌ناخی خۆیه‌وه‌ هه‌ست به‌ ئاسووده‌یی و كامه‌رانی ده‌كات و شانازی به‌ مرۆڤبوون و ڕه‌هه‌نده‌كانی ژیانیه‌وه‌ ده‌كات‎به‌خته‌وه‌رییه‌كان جۆراوجۆرن, له‌ شێوه‌ و ئه‌نجامدانیان جیاواز و له‌ ئه‌نجامدا یه‌ك ئامانجن,په‌ی بردن و شیكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانیان هاوكارێكی باش ده‌بێ بۆ زیاتر ده‌ستخستنیان و ئاسووده‌كردنی ڕۆح و ده‌روون ‎هه‌موومان وابه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگاین, ئاوێته‌ین به‌ سیسته‌مێكی ژیان كه‌ به‌ تاكه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌مانبه‌ستێته‌وه‌, سۆز و خۆشه‌ویستی , مامه‌ڵه‌ و حوكمدان له‌سه‌ریان, هه‌ستپێكردن و هاوده‌م بوون هه‌موو ئه‌و به‌ند انه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌وروشتمان به‌یه‌كمان ده‌گه‌یه‌نێت‎هه‌ندێ كات كه‌ له‌ كرداره‌كانماندا نادادییه‌ك ڕووده‌دات خۆنه‌ویستانه‌ ڕۆحمان ئازار ده‌چێژێ و نیگه‌ران ده‌بین , یان كه‌ ده‌كه‌وینه‌ كارێكی چه‌وت و هه‌ڵه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌هه‌ركاتێك كارێكی چاك ده‌كه‌ین یان یارمه‌تی كه‌سێك ده‌ده‌ین كه‌ قه‌ده‌ر وایكردووه‌ داوامان لێبكات خۆنه‌ویستانه‌ هه‌ست به‌ ئاسووده‌یی ده‌كه‌ین, ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ موسوڵمانیش نین و بیروباوه‌ڕی ئاینی جیاوازیان هه‌یه‌ چه‌ندین ده‌زگای به‌خشینی زه‌به‌لاحیان به‌ پاره‌ی خه‌یاڵی دامه‌زراندووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌و هه‌سته‌ ئارامبه‌خشه‌ی به‌هۆی به‌خشینه‌وه‌ ده‌ستیان ده‌كه‌وێ ,له‌ كاتێكدا له‌ ئاینه‌كه‌ی ئێمه‌دا یه‌كێكه‌ له‌ پایه‌ به‌رزه‌كانی ئیمان ‎بۆ ساتێك بیربكه‌ینه‌وه‌, ئه‌و كاته‌ی نوێژ ده‌كه‌ین, كۆتا ساتی ڕۆژوو و به‌ربانگ, ساته‌كانی دوای په‌رستشه‌ ڕۆحییه‌كان,ئه‌و ساتانه‌ی نیوه‌شه‌و كه‌ له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگار ڕاز و نیاز و داواكارییه‌كانمان باس ده‌كه‌ین, ئه‌و كاتانه‌ی به‌ شێنه‌یی زیكری به‌یانییان و ئێواران ده‌خوێنین كه‌ قه‌ڵغانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مشه‌ختییه‌كانه‌‎چ ئاسووده‌ییه‌ك به‌دی ده‌كرێت؟‎بێگومان بێهاوتا له‌ باسكردن, له‌خۆمان پرسیوه‌ بۆ؟‎چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ هه‌نگاوێكن بۆ نزیكبوونه‌وه‌ له‌ خالق,به‌ڕێكردنی كه‌شتی ڕۆحه‌ له‌ كه‌ناری ناڕه‌حه‌تییه‌وه‌ بۆ ناوجه‌رگه‌ی زه‌ریای كامه‌رانی و ڕه‌حمه‌ت و به‌خشش و سۆز و میهره‌بانی به‌دیهێنه‌ر‎بیربكه‌وه‌‎نزیكترین كه‌ست چه‌ند تۆی خۆشده‌وێ و چه‌ند به‌سۆزه‌ بۆت؟‎په‌روه‌رێن ملیاران به‌رامبه‌ری ئه‌وكه‌سه‌ نزیكه‌ت به‌سۆزه‌ بۆت و تۆی خۆشده‌وێ, له‌گه‌ڵته‌, له‌لاته‌, گوێی لێته‌, ده‌تبینێت, نازت هه‌ڵده‌گرێ‎به‌خته‌وه‌ری و كامه‌رانیت هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه‌, هه‌زاران سه‌رمایه‌دار كه‌ له‌هیچ شتێكیان كه‌م نه‌بووه‌ له‌م ژیانه‌دا ,كۆتاییان به‌ ژیانی خۆیان هێناوه‌ چونكه‌ نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌م ئارامییه‌ی تۆ تێیدایت‎له‌ناو ئه‌و حه‌وت ملیار كه‌سه‌ی له‌م جیهانه‌ دان كه‌مینه‌یه‌ك گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ئارامییه‌ كه‌ خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ له‌ناو ئه‌و گێژه‌لووكه‌ و پشێوی و ئالۆزییه‌ی ژیان ‎مرۆڤ له‌م دونیایه‌دا نوێنه‌رایه‌تی ڕۆح و لاشه‌ ده‌كات كه‌ دووهێزی جیاوازن له‌یه‌ك,ئه‌گه‌رچی هەندێك جار یەکگرتی ئەم دووانە دەبینرێت،وەلێ زۆرجار دژی یەک دەوەستنەوە وسەرکەوتنی یەکێکیان دەبێتە هۆی شکستی‌ ئەوی تر، لە پێکهاتەیەکدا کە خواستە جەستەییەکان باڵادەستن و هار بوون، ڕۆح لەڕو لاوازە و کۆیلەی ئارەزووە جەستەییەکانە.لە بەرامبەردا،لە پێکھاتەیەکدا کە مل بۆ ئیشتیهاکانی نەفس کەچ نەکراوە، جڵەوی عەقڵ بەدەست دڵە ە هی جەستەش بەدەست ڕۆحە،ئەوا ڕۆح بەیەک نەفەس چەندەها ڕێڕەوی پێچاوپێچ‌دەبڕێت و بە نەمری دەگات.‎وڵاتێك كه‌له‌سه‌ر ئاستی ڕۆح داته‌پیوه‌, ئه‌گه‌ر هه‌موو كونجێكی به‌ تاجی سه‌ركه‌وتن و په‌یكه‌ری هه‌ڵۆكانیش ڕازێنرابێته‌وه‌, هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ گۆڕستاندا نییه.‎به‌ڵێ, دونیایه‌ك كه‌له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی ڕۆح بنیات نه‌نرابێت, بووكه‌ڵه‌یه‌كه‌ به‌ ده‌ستی هێزی كوتوكوێرێكه‌وه‌; كلتورێك كه‌ له‌ هه‌رێمی فه‌زیله‌تداری ئه‌ودا پێنه‌گه‌یشتبێت, جادووگه‌رێكه‌ و سه‌ری ڕێگای به‌ مرۆڤایه‌تی گرتووه‌.‎ئه‌و حه‌شاماتانه‌ش كه‌ له‌ وڵاتێكی له‌م جۆره‌دا ده‌ژین, كۆمه‌ڵێك به‌دبه‌ختی چاوبه‌ستراوی وه‌هان كه‌ له‌م قه‌یران بۆ قه‌یرانێكی تر تلێر ده‌بنه‌وه‌.‎ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ هه‌رگیز ناتوانرێت ئه‌م شته‌ بۆ ئه‌و ڕۆحه‌ كاڵ و كرچانه‌ باس بكرێت كه‌ جگه‌ له‌ حه‌ز و چێژه‌ كه‌سییه‌كانیان هیچ شتێكی تریان لا گرنگ نییه‌.‎ئه‌وانه‌ی سینه‌یان به‌ مه‌فكووره‌ی به‌رز و خۆشه‌ویستیی مرۆڤایه‌تی پڕچه‌ك كردووه‌, توانیویانه‌ هاوسه‌نگیی وزه‌ی دڵ ڕێكبخه‌ن, هه‌سته‌كانیان به‌ره‌و ئامانجه‌ باڵاكان بئاژوون و له‌ناخی خۆیاندا به‌ نه‌مری بگه‌ن, ئه‌م به‌خته‌وه‌رانه‌ی كه‌ به‌ هه‌ڵمه‌تێك له‌ ژیانی ئاژه‌ڵی ڕزگارییان بووه‌ و حه‌زه‌ جه‌سته‌ییه‌كانی خۆیانیان تێپه‌ڕاندووه‌,ڕۆحی خۆیانیان خرۆشاندووه‌, باڵیان به‌ دڵیان داوه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی نه‌فسیانه‌وه‌ لایه‌نه‌ ئینسانییه‌كانی خۆیانیان سه‌رخستووه‌. ‎مرۆڤی به‌هێز و سه‌ركه‌وتوو و ئاسووده‌ له‌ ڕۆحدا ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ له‌خۆیی بردووه‌ته‌وه‌, ئه‌و ڕۆحه‌ هه‌رزه‌گه‌لانه‌ی كه‌ نه‌یانتوانیوه‌ له‌ دیلێتیی نه‌فس و خووه‌ خراپه‌كان ڕزگاریان بێت, ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیاش بگرن به‌ دۆڕاو حسابن, هه‌روه‌ك داگیركردنی سه‌رتاپای دونیا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ فه‌تحی پێناوترێت, هه‌رگیز له‌و جێگایابه‌شدا بۆ ماوه‌یه‌كی دووروودرێژ پایه‌دار نابن كه‌ گرتوویانه‌.