ئابووری

به‌های نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

11-09-2020
به‌های نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 39 دۆلار و 90 سەنتە و بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە 37 دۆلار و 20 سەنته‌.

ئاژانسە ئابوورييەکان ڕایده‌گه‌یه‌نن، به‌های نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 10%و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی 13% بەرزبووەتەوە.

نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار خوار سفرەوە دابەزی.

لە مانگی ئازاریشدا، به‌های نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی 2002 تۆمارکرد، بە جۆرێک یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.