کوردستان

هێزێکی زۆر گەمارۆی ماڵی لاهور جەنگی داوە

23-08-2021
هێزێکی زۆر گەمارۆی ماڵی لاهور جەنگی داوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

هێزێکی زۆری ئەمنی لە سلێمانی گەمارۆی ماڵی لاهور جەنگی داوە.

بەپێی زانیارییەکان، هێزێکی زۆر کە پێکهاتوون لە پۆلیس، ئاسایش، پۆلیسی هاتووچۆ و کۆماندۆ گەمارۆی ماڵی لاهور جەنگیان داوە.

هێزەکان چەندین بازگەیان داناوە و لێپرسینەوە لە شۆفێران دەکەن، هەروەها ژمارەیەک کەسی تریش بە جلی مەدەنیەوە لەو ناوە بڵاوەیان کردوە.

چەکدارەکان سەربانی ماڵی لاهور جەنگیشیان تەنیوە و پێدەچێ دۆخی ناوخۆی یەکێتی زیاتر ئاڵۆز بووبێ.