کوردستان

فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی گونده‌كانی ئاكرێ-یان كرد

19-11-2020
فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی گونده‌كانی ئاكرێ-یان كرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

فڕۆکە جەنگییەکانی توركیا گوندەکانی دینارتەی سەر بە قه‌زای ئاکرێ-یان بۆردمان کرد و به‌هۆیه‌وه‌ زیان بە خانووی به‌شێك له‌ هاوڵاتیان کەوت.

دره‌نگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌كانی تورکیا گوندەکانی (بامشمشان و شەهێ)ی سەر بە ناحیه‌ی دینارتەی قه‌زای  ئاکرێ-یان لە پارێزگای دهۆک بۆردمان کردووه‌.

لەئەنجامی ئەو بۆردمانه‌كه‌ خانووی به‌شێك له‌ هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ زیانیان پیگەیشتووەو دیواری ماڵەکانیان درزیان بردووە و دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکانیشیان شکاون.