کوردستان

بەشیر حەداد داوای ناردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات

18-11-2020
بەشیر حەداد داوای ناردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داواى ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات.

به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ‌نووسراوێكی فه‌ڕمیدا داوا ده‌كات به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم، مووچه‌ و شایستە داراییه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ بكات كه‌ بڕه‌كه‌ی 320 ملیار دیناره.

دەشڵێت: "مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابەشنەكراوە، سەرەڕای ئەوەی دەبوو چەند هەفتەیەك دابەشکرابوایە‌.

ئاماژەی بەوەشدا، شایسته‌ی داراییەکانی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2014 / 2015 / 2016 ڕه‌وانه‌ بكرێت كه‌ زیانی گه‌وره‌ی به‌ جووتیاران و پێشكه‌ كشتوكاڵی لە ھەرێمی کوردستان گه‌یاندوه.